کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت

.

05:38 PM - 25/01/2023

 

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور  بۆ فەرمانبەرانى وەزارەت ڕادەگەیەنێت، ئەویش لە چوارچێوەى ئەو پرۆژە هاوبەشەى کە بۆ دەرفەتى خوێندن لە نێوان سێنتەرى لێکۆڵینەوەى پەرپێدانى نێودەوڵەتى کۆریاى باشور و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە، بوارەکانى خوێندنى ماستەر  و دکتۆرا بریتین لە (سیاسەتى گشتى، سیاساتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى).

 

 

 

هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ووڵاتی کۆریاى باشور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانن داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:

 

https://www.kdischool.ac.kr/admissions

 

 

 

ماستەر:

 

·       پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

 

·    پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت، لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.

 

·       ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

 

·    داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

 

·    کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

 

·    کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

 

 

 

 

 

دکتۆرا:

 

·       پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

 

·    پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، جگە لەم بەڕێزانەی کە بڕوانامەی ماستەرەکەیان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستەبن کە کاتی خۆی واژویان کردوە.

 

·       ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

 

·    داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

 

·    کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

 

·    کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

 

 

 

تێبینی:

 

1)   پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشوور) دەبێت.

 

2)   کاندیدی سەرکەوتوو لە دوای بە دەستهێنانی زەمالەکە، دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکات، بۆ پرۆسێسکردنی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن.

 

3)    هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.

 

4)    تکایە بۆ هەر پرسیارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە