کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق ئاماری كۆتایی هەناردەو داهاتی نەوتی مانگی رابردووی راگەیاند

.

05:18 PM - 25/01/2023

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری كۆتایی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی كانوونی یەكەمی 2022ی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكەش لە مانگی 12ی ساڵی رابردوودا داهاتی نەوت زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بەپێی ئاماری كۆتایی كە لە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)وە بەدەستیان گەیشتووە، لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردوودا 103 ملیۆن و 281 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو كۆی داهاتەكەشی 7 ملیار و 708 ملیۆن و 556 هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی ئەو نەوتەی لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هەناردەكراوە 100 ملیۆن‌و 735 هەزار بەرمیل بوەو لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە زیاتر لە دوو ملیۆن و 223 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.

كۆمپانیا سۆمۆ ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردوودا بەتێكڕا رۆژانە نزیكەی لە 3 ملیۆن و 442 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو هەر بەرمیلێكیش بە 74 دۆلار و 63 سەنت فرۆشراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە