کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە دەكرێتەوە

.

05:07 PM - 25/01/2023

بەمەبەستی بەئەلیكترۆنیكردن و بەسیستمكردنی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە، بڕیاردرا كە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە لە بانكەكان و بەپێی هەژماری تایبەت بدرێت و ئێستا ژمارەی مووچەوەرگرانی پێشمەرگە بەپێی هەژماری تایبەتی بانك لە ٥ هەزار و ٨١٨ پێشمەرگەوە گەیشتووەتە ٣٣ هەزار و ٨٠٠ پێشمەرگە.

وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكێكە لەو وەزارەتانەی كە لە ڕووی چاكسازی و یەكدەستكردنی میلاكەوە، لە سێ ساڵی ڕابردوودا كاری  گەورەی ئەنجام داوەبۆ ڕێكخستن و یەكخستنی هێزەكانی دەرەوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە، ژمارەی لیوا هاوبەشەكان لە ١٤ لیواوە كراونەتە ١٩ لیوا و میلاكی وەزارەتیش لە ٤٣ هەزار و ٣٤٧ پێشمەرگە بووەتە ٦٠ هەزار و ١٦ پێشمەرگە.

لیژنەی باڵای بەدواداچوونی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، لە ١٢ـی تەممووزی ٢٠٢٠، لە كۆبوونەوەی سێیەمی خۆی تایبەت بە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە، بڕیاریدا بە میكانیزمێكی نوێ میلاك و بوودجەی هەردوو یەكەی ٧٠ و ٨٠ بخاتەوە سەر وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە