کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەولێر دوو فەرمانبەر هێرشدەكەنە سەر پارێزەرێك و سوكایەتیی پێدەكەن

.

04:06 PM - 25/01/2023



پارێزەرێكی ڕاوێژكار لە شاری هەولێر پەیامێكی ئاڕاستەی رایگشتی و سەندیكای پارێزەرانی كوردستان كردووە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە لەلایەن دوو فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی باجەكانی هەرێم كە یەكێكیان ئامۆزای بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكەیە سوكایەتی پێكراوە و هەڕەشەی كوشتنیشی لێكراوە.

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەكردووە ئەو دوو كەسە هەڵیانكوتاوەتە سەر نوسینگەی پارێزەرییەكەی و لەناو نوسینگەكەدا سەرەڕای سوكایەتیكردن بە خۆی و خانەوادەكەی، یەكێك لە دوو كەسەكە دەمانچەی لێ دەرهێناوە و هەڕەشەی كوشتنی لێكردووە بەهۆی ئەوەی لەبەرامبەر سوكایەتی پێكردنیدا بەرگری لە خۆی و پیشەكەی كردووە و وەڵامی داونەتەوە.

 ئەو پارێزەرە لە ڕاگەیەنراوەكەیدا كە ئاراستەی سەندیكای پارێزەرانی كردووە باسی لەوەشكردووە سەرەڕای تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو دوو تۆمەتبارە، تاوەكوو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان هیچ ڕێكارێكیان بەرامبەر ئەو دوو كەسە نەگرتۆتەبەر و بە پێچەوانەوە قائیمقامی هەولێر بڕیاری داخستنی نوسینگەكەی ئەمیان داوە.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو دوو تۆمەتبارەكە بە ڕێنمایی ئەفسەری بنكەی پۆلیسی بەختیاری لە هەولێر سكاڵایان لەسەر تۆماركردووە و بەڕێوەبەری باجەكانی هەرێمیش ، د. كەمال وەرتی هەڕەشەی ئەوەی لێكردووە كە ڕێكاری توند بەرامبەری دەگیرێتەبەر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە