کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەفشاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بڕیارێکی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک هەڵوەشیندرایەوە

.

11:07 AM - 25/01/2023

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق  لە رێگەی درووستکردنی فشارەوە بڕیاری دانانی قائیمقامی داقوق لەلایەن راکان جبورییەوە هەڵوەشاندەوە.


لە روونکرنەوەیەکدا، فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: لەدوای دروستکردنی فشارەکانمان بۆسەر پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک " راکان جبوری" لەبەرامبەر هەوڵەکانی بۆ دانانی کەسێک لە پێکهاتەی عەرەب بۆ پۆستی قائیمقامییەتی داقوق، ئەمڕۆ لەژێر کاریگەری فشارەکانی دراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو بڕیارە هەڵوەشێندرایەوە و بۆ ئەو مەبەستەش فراکسیۆنی یەکێتیی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


دەقی روونکردنەوەکە:
گردبونەوەکەی بەردەم قائیمقامیەتی ناکرێت  لە دژی بریاری دانانی قائیمقامێکی بەوەکالەت
روونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لەئێستادا بە فشاری ئێمە توانیمان بریاری دانانی قائیمامی قەزای داقوق و پێدانی ئەو پۆستە لەلایەن راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بەکەسێک لەپێکهاتەی عەرەبی راگیراوە و چاوەروانی ئەنجامێک دەکەین بەم هۆیەشەوە ئەمرۆ خۆپیشاندان ناکرێت.
فراکسیۆنی یەکێتی  ئاشکرای دەکات  بریاربوو ئەمرۆ لەبەردەم بینای قایمقامیەتی قەزای داقوق  خەڵکی ناوچەکە کۆببنەوە . بەمەبەستی دەربرینی نارەزای بەلام پاش راگرتنی بریارەکە ئەو گردبونەوە نارەزایەتیە ناکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە