کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم كاتی دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەفر و بارانی راگەیاند

.

11:05 AM - 25/01/2023

 

کەشناسیی هەرێم  پێشبینی دەكات لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان بکات و لە ناوەراستی هەفتەشدا کاریگەریی شەپۆلەکە بەهێزبێت.

 

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، "رۆژی شەممە رێکەوتی 28-1-2023 شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت، سەرەتا کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمەباران و بەفربارین".

 

هەروەها پێشبینی كردووە، لە رۆژی یەکشەممەدا کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە لاوازی لەسەر ناوچەکەمان دەبێت، بەڵام لە رۆژی دووشەممە و سێ شەممە کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەهێزدەبێت لەتەواوی ناوچەکەمان باراندەبارێت و بەفربارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت".

 

كەشناسی پێشبینی ئەوەشی كردووە، لەماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلە پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە، ئاستی دابارینیش مامناوەند دەبێت و رۆژی چوارشەممە کۆتایی بە کاریگەری ئەم شەپۆلە دێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە