.
10:25 - 25/01/2023
ئەمڕۆ چوارشەممە لەنزیک بانکی ناوەندی خۆپیشاندان لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی لە نزیک بانکی ناوەندی دەستپێدەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لەنزیک بانکی ناوەندی عیراق خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت و خۆپیشاندەران داوای دابەزینی بەهای دۆلار بکەن لەبەرامبەر دیناردا، ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا بە تۆڕی راگەیاندنی عیراقی راگەیاندووە " هێزەکانیان پلانی تایبەتیان هەیە بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و لەو پەڕی ئامادە باشیدان ، کە بریارە لە نزیک بانکی ناوەندی عیراق ئەنجام بدرێت"
ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا بریار نییە هیچ شەقامێک لەنزیک خۆپیشاندانەکە دابخرێت و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستببێت و هێزەکانیان لەنزیک بانکی ناوەندی بڵاوە پێدەکەن.
لە دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی، شلە ژانی بازاڕی دراو و هەنگاوەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی بۆ کۆنترۆڵکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار ، بڕیارە ئەمڕۆلە نزیک بانکی ناوەندی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار خۆپیشاندان بەرێوەبچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە