کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی

.

08:57 AM - 25/01/2023

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوە بینی

بەپێی داتاکانی بازاڕی نەوتی جیهان، ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاند دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە٨٦ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بە ٨٠ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت
لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان رووسیاو ئۆکرانیا هاوکات زیادکردنی سزاکانی سەر رووسیا و هەڵگرتنی  رێککارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا لەلایەن وڵاتی چینەوە ، نرخی نەوت بەردەوام بەرزو نزمی بەخۆوە بینیوە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە