کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند بڕیارێك لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە

.

05:28 PM - 24/01/2023



بۆ ساڵی نوێ‌ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە خەرجكردنی پێشینەی مانگانەی وەزارەت و فەرمانگەكان لەسەر داهاتی خۆیان و دەشڵێت پێویستە هەمو پێداویستییەكان لەرێگەی سیستمی ئەلیكترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی كوردستان (KFMS) پێشكەش بكرێن .
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: وەزارەت بەردەوام دەبێت لە خەرجكردنی مینحەی مانگانەی فەرمانگە و وەزارەتەكان، كرێی ئاو، كارەبا و تەلەفۆنی فەرمانگەكان، كەلوپەلی زۆر پێویست و گرنگ بەرەچاوكردنی رێنماییەكانی ژمارە 17ی ساڵی 2021.

دەشڵێت: دەبێت پرۆژەكان پێشتر لە سیستمی ئەلیكترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی كوردستان (KFMS) پێشكەش بكرێت و تەندەرینگی بۆ بكرێت، بەپێچەوانەوە وەزارەت دابینكردنی دارایی پڕۆژەكە لە ئەستۆ ناگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە