کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی ئەڵمانیا سەبارەت بە جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان كۆدەبێتەوە

.

10:55 AM - 19/01/2023

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دانیشتنێكی تایبەت سەبارەت بە پرسی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش دژ بە هاووڵاتیانی ئێزدی ئەنجام بدات.

لەو بارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەكردووە لە دانیشتنەكەدا بە رەسمی كارەساتی ئێزدییەكان لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیا وەك جینۆساید دەناسێنرێت و بڕیاریشە لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا هەریەك لە  سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە و سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی وڵاتەكە ئامادەبن. 

لەو بارەیەوە پارتی سەوزی وڵاتەكە لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە بە جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش دژ بە ئێزدییەكان وەك پیشاندانی ڕێزێكە بەرامبەر قوربانیانی ئەو كارەساتانەی بەسەر ئێزدییەكان هاتووە.

 ئەوەش لە كاتێكدایە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕەوەندی كوردی و هاووڵاتیانی ئێزدی لە وڵاتەكە لە رێگای چالاكی جۆراوجۆرە هەوڵیانداوە بەمەبەستی بە جینۆساید ناساندنی كارەساتەكە فشار لە پەرلەمانی وڵاتەكە بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە