کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو گەنجێك بە خاكەناز كوژرا

.

09:38 AM - 19/01/2023

ئەمشەو لە گوندی چیمەنی سەروو لە كەركوك گەنجێكی تەمەن 27 ساڵ لەگەڵ هاوڕێییەكی بەشەڕ هاتووە و بە خاكەناز كوشتووییەتی.


لەو بارەیەوە پەیامنێرمان پێی راگەیاندین: شەوی رابردوو لە گوندی چیمەنی سەروو لە شاری كەركوك، گەنجێك لە لایەن هاوڕێیەكییەوە بە خاكەناز كوژراوە.


راشیگەیاند: گەنجەكە ناوی هاوڕێ لەتیف جەلال _ ە و تەمەنی 27 ساڵە، شەوی رابردوو لە گەڵ هاوڕێكەی بەشەڕ هاتووە و بە خاكەناز لە سەری داوە و گیانی لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە