.
06:28 PM - 18/01/2023
بەشی پێنجەم.......................
رەشید موفتی و گردبونەوەی خەلکی هەولێر بۆ
مافەکانی کورد
بەردەوامین لەسەر روودواکانی ساڵی١٩٣٠ تایبەت بە هاتنی مەندوبی سامی بریتانی و وەفدە یاوەرهکەی بۆهەولێر.
١-لە ھهشتاکانی سەدەی رابردوو لە بەغدا لەگەڵ مامم رەشید موفتی (١٩٠٨-١٩٩٢)قسةم کردووە لەسەر ئەحمەد خواجە و ھەندێ بیرەوەری کۆنی بۆ باسکردبووم
.
رەشید موفتی لە ساڵی ١٩٢٥ لە تەمەنی لاویدا چۆتە بەغدا لەگەل ئامۆزای ئیبراهیم یووسف عوسمان،( نوێنەری هەولێر لەپەرلهمانی عێراق١٩٢٤—١٩٢٨) بۆ خوێندن لە کۆلیجی ئەعزەمیە (کلیە الاعظمیە) و امجد رفیق خادم سجادە لە خوێندن لەگەلی بووە ،
موفتی لە بەغدا ئەندامێکی چالاکی رێکخراوەکوردییەکان بووە. پاشان لە ھەولێر ئاشنایەتی و دۆستایەتی پتەوی لەگەڵ ئەحمەد خواجە و ئاسهف مەلا رەئووف (برای دلداری شاعیر)و ،سعید قەزاز بەردەوام بووە .
٢-رەشید موفتی لە چلەکان لە بەغدا لەگەڵ خواجە یهکتریان بینیوە، هەر بەیاوەری ئەو سەردانی شێخ مەحموودی حەفیدیان کردووە. بەڵام دوای کۆچی شێخی نەمر، له ساڵی ١٩٥٦ و کودەتای سەر مەلیک١٩٥٨، هەواڵی خواجەی لا نامێنێ تا ئەو رۆژەی من هەواڵپرسینی خواجەم پێگەیاندووە.
رەشید موفتی رق وكینهی لە موتەسەرفی ئەو سەردەمە ھەولێر بوو،دەیگوت ئەو دژایەتی ھەر مافێکی کوردی دەکرد و رێگای نەدا، کەخەڵکی ھەولێر، رۆژی ھاتنی وەفدەکەی مهندوب سامی بریتانی بۆهەولێر، گردبوونەوەی بکەن.
٣-سەرچاوەکان دەڵێن : لە ١٠-٥-١٩٣٠ تۆفیق وەھبی وەک موتەسەرفی سلێمانی دەستنیشان کرا بۆ رازیکردنی شێخ مەحموودی حەفید و کەمکردنەوهی ناڕەزایی کورد، کە وەفدەکەی بەغدا، رۆژی١٠-٨-١٩٣٠ دوای ههولێر، چووە سلێمانی. تۆفیق وەھبی پشتگیری لە
لە خەلکی شار کرد بۆ هاتنە سەر شەقام بۆ داوای مافە خوراوەکەی کورد کاتی ھاتنی وەفدی بەغدا).
وەهبی لە موتەسەرریفاتی سلێمانی دوورخرایەوە، بەپێی بڕیارێکی… وەزارەتی ناوخۆ لە 18ی ئابی 1930. ئەم بریارە دۆخەکەی ئالۆزتر کرد تا روداوەکەی ٦-٩-١٩٣٠ رویدا . .
(
٤- لە ھەولێر ھەولدرا گردبوونەوە بکرێ و قوتابیان و مامۆستایان بێنەپێشوازی وەفدەکە، بەڵام پۆلیس و فەرمانی موتەسەریف حمید صرصر گشت چالاکی لەو جۆرەی قەدەغە کرد. حهمید صرصر زۆر رقی لە کورد بوو، تەنیا رێگای دابوو، کە خەڵکی هەولێر لە نادی فەرمانبەران (نادی الموظفین) ئامادەبن لەگەڵ کەسایەتی شار و سەرۆک ھۆزەکان، کە بە خۆی لێیانی داواکردبوو بێن، هەمان کات پۆلیسی زۆری بلاوکردبۆوە بۆ چاودێری ھەر گردبوونەوەیێک و یاھەرجۆرە چالاکییەک.
دەیگوت: بێجگە لەوەی حمید صرصر رقی لەکورد بوو، ئەو ھەمان کات پیاوەکی ترسنۆک بوو، دەترسا نەوەک شتێک رووبدا و دەسڕێژی گولەی لێبکرێ.
٥- رەشید موفتی باسی لەوە کرد، کە عهلی مهحموود کاکەخان دزەی کە ێکێکە لە سەرۆک لقەکانی عشیرەتی دزەیی وە بەشداری کردووە لە شۆرشی شێخی مەحمودی نەمر ، ھەماھەنگی کردوون لە چالاکی کوردایەتیان ، ھەروا ھەمان رۆژیش خۆی و لەگەل پیاوەکانی لە نادی فەرمانبەران ئامادە بووە .
٦- رەشید ئەفەندی لە مزگەفتی قەڵا لەگەڵ قوتابیانی ئایینی (فەقێ) رێککەوتبوو لە ناو شار خەڵک بانگھێشت کەن بۆ ئامادەبوون لە نادی فەرمانبەران، ھەر وا (شھابە)ی دەنگخۆش،رای سپاردبوو بچێتە نێو بازاڕی ھەولێر و هەواڵی هەبوونی ئاھهنگێک لە نادی ھەولێر بڵاوبکاتەوە تا گشت خەڵک روو لە نادی بکەن،
٧-کە وەفدەکەی بەغدا دەگەنە نادی فەرمانبەران قەڵەبالغی نێو نادی وایلێهاتبوو وەک گردبوونەوەیێکی گەورەی خۆپیشاندانێک وابێ، ئهودیمەنەش (حمید صرصری)ی تووڕە و ناڕەحەت کردبوو، کە خۆی پێڕانەگیرابوو، هەر کە سروودی (ئەی کوردینە ئەی مەردینە)ی گوێ لێ بوو، هاواری لێ هەڵدەستێ و هاواردەکا دەڵێ: (رایگرن).
ماویەتی
بەشی شەشەم کە دەبێتە دوا بەشی ئەم بابەتە بە ھیوای ئەوەی بەم نیزیکانە بلاوی بکەمەوە .
ئیحسان موفتی
ھەولێر ١٦-١-٢٠٢٣
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە