.
10:13 AM - 17/01/2023
تەحسین هەڕەشەمی
فڕۆکەیەکی تایبەت و چەند قاپوتێکی چەرمی گەرم و تەبعەن چەند ملیۆن دۆلارێکیش بۆ مەسرەف...
وەکو ئەو باوکە دێتە بەرچاوم کە چلەی زستان، ماڵ و منداڵەکەی لەدیار شلەساوارێك و زۆپایەکی بێ نەوت جێ دێڵێت و خۆیشی دەچێتە نادی بۆ خواردن و خواردنەوە!
داڤۆس..
من هەمیشە وام زانیوە سەرکەوتووەکان دەچنە داڤۆس
ئەوانە دەچنە داڤۆس کەدوای خۆیان ماڵێکی گەرم و پڕ خواردن و پڕ نیعمەت جێهێشتووە.
وابزانم ئەوە چوارەم یان پێنجەم داڤۆسە
داڤۆس بکەینە قیاس و زەمەن، ئەوە داڤۆسی ڕووتانەوەمانە.
داڤۆسێکە هی فاشلەکان و هی ئەوانەی ماڵەکەی خۆیان لەدیار شلەساوارێك و لەدیار زۆپایەکی بێ نەوت جێهێشتووە.
داڤۆس نادی زستانەی دەوڵەمەندەکانە
بڕوخێ ئەو داڤۆسەی هیچی بۆ ئێمە تێدا نی یە.
داڤۆسی سەفەقاتی ژێربەژێر و دەوڵەمەندتربوونی سیاسیە فاشلەکان.
من هەموو دەمێ سویسرام پێ جوان بووە
هەموو دەمێش سویسرام خۆشوویستووە
تەنها لەکاتی داڤۆس نەبێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە