کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە روداوێكی هاتوچۆدا 25 هاندەری هەڵبژاردەی عیراق بوونە قوربانی

.

11:52 AM - 16/01/2023

ڕوداوێكی هاتوچۆ لە خواروی عیراق لە نێوان پاسێك و بارهەڵگرێكدا نزیكەی 25 قوربانی لێكەوتەوە كە هاندەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراقن.

لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای زەیقار - بەسرە، لە نێوان پاسێكی هاندەرانی هەڵبژاردەی عیراق و بارهەڵگرێكدا  8 هاندەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق گیانیان لەدەستدا و 16 كەسی تریش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان هەندێك لە بریندارەكان برینەكانیان سەختە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە و روداوەكەش بەهۆی خراپی كەش و هەوا و بوونی تەمومژ لەناوچەكە رویداوە.

جێگای ئاماژە بۆكردنە: ئەو هاندەرانە لە پاسێكدا بوون و لە رێگادا بوون بۆ شاری بەسرە بۆ سەیركردنی یاری نیوان هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و قەتەر كە لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی كەنداو 25، بڕیارە روبەڕوی یەك ببنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە