.
04:47 - 15/01/2023
پشیلەی وان جۆرە پشیلەیەكە كە لە شاری وانی باكوری كوردستان دەژی و خاوەنی جوانییەكی سەرنج راكێشە، ئەم جۆرە پشیلەیە رەنگی توكەكەی سپییە و بەشێكیان رەنگی چاویان جیاوازە و بەشێوەیەك رەنگی چاوێكیان سەوزە و چاوەكەی تریان شینە، كە ئەمەش جۆرێك لە جوانی و تایبەتمەندی بەم ئاژەڵە بەخشیووە.
لە توركیا تیمێك لە زانكۆی یوزونجویل لە شاری وانی باكوری كوردستان، ساڵانێكی زۆرە لە هەوڵدان بۆ پاراستن و رێگریكردن لە لەناوچوونی ئەم جۆرە پشیلەیە، ئەویش لە رێگەی چاودێریكردن و خزمەتكردنیانەوە بۆ ئەوەی بێچووی زۆر بخەنەوە.
ئەم جۆرە پشیلەیە داواكاریەكی زۆری لەسەرە بۆ بەخێوكردنی لەناو ماڵاندا، بۆیە زۆر جار گەشتیاران كە سەردانی وڵاتی توركیا دەكەن بەمەبەستی كڕینی ئەم جۆرە پشیلەیە سەردانی شاری وان دەكەن و زۆرتر داوای ئەو جۆرە دەكەن كە چاویان رەنگا و رەنگە و لەبەر كەمی ژمارەشیان دەبێت داواكاران ناونووس بكرێن بۆ ئەوەی سەرەیان بێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە