.
02:23 - 15/01/2023
ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر لە ماوەی ڕابردوودا ئەركی خەرجی نەشتەرگەری 30 منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت و دابینكردنی پێداویستییەكانی قوتابخانەی بۆ دەیان خوێندكاری هەژاری سیرالیۆن لە ئەستۆگرتووە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە: ئەنتۆنیۆ رۆدیگەری ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەسەر كارە خێرخوازیەكانی بەردەوامە و لە ماوەی ڕابردوودا ئەركی خەرجی نەشتەرگەری 30 منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتی سیرالیۆنی لە ئەستۆگرتووە و لەم هەفتەیەشدا پێداویستییەكانی قوتابخانەی وەك جانتا و كتێب و قەڵەم و خواردەمەنی و شتی تری بۆ دەیان خوێندكاری هەژاری شارەكەی خۆی دابین كردووە.
جێگای ئاماژە بۆكردنە: ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر بە رەچەڵەكە خەڵكی وڵاتی سیرالیۆنە و رەگەزنامەی وڵاتی ئەڵمانیای هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە