کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەنگی هێواش بەهێزترە لە هاواركردن

.

08:42 PM - 14/01/2023

دەنگی هێواش بەهێزترە لە هاواركردن

نوسینی - عوسمان سەنگەسەری

هەرجارەی بەجۆرێك لە جۆرەكان پارتی بازاڕێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی گەرم دەكات بۆ بیربردنەوەی داواكاری راستەقینەی خەڵك كە پێی وایە بەو شێوەیە دەربازی دەبێت لە ڕقی پەنگ خواردووی خەڵكی زۆنی سەوز، ئەوەی پارتی دەیووروژێنێ نەخزمەت بەخۆی دەكاو نە كاریگەریشی لەسەر یەكیتی و خەڵكی سنورەكە دەبێت.

 یەكێتی بەدەنگێكی هێواش و هێمنانە بەرگری لەمافەكانی خەڵك دەكات و بەكرداریش ناڕازی بوونی تیمی حكومەتی پیشانداوە و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەڤاڵ  (قوباد تاڵەبانی) بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران ناكات.
هەمیشە لە گوفتار و كردارەكانی سەركردایەتی یەكیتی بێڕێزی بەهیچ ناوچەیەكی كوردستان نەكردوەو نایكات، هەموو كوردستان لەزاخۆ تا خانەقین پیرۆز و گەورەیە لەلای، بەڵام ئەو بێباكیەی پارتی بەسنوری سلێمانی و هەڵەبجەو ڕاپەڕین و گەرمیان دەیكەن لە هیچ شوێنێكی دونیا نیە كە لافی دەوڵەتداری لێبدەی و نیوەی وڵاتەكەت فەرامۆش بكەی و خۆشت پێ سەرۆكی حكومەت بێت و بێڕێزی بە كرێكاری پاككەرە و نەخۆش و خانەنشینی بەشێكی وڵاتەكەت بكەی .

ئەو ڕاشكاویەی یەكێتی لە سەرۆكەكەیەوە هەڤاڵ  بافڵ جەلال تاڵەبانی كە لەگەڵ كەناڵەكەی نزیك لەپارتی زۆر بە سادەیی و ڕاشكاوی لەسەر هەموو تەوەرەكان قسەی كرد، هەروەها لەتیمی حكومەت كە سەرۆكی تیمەكە هەڤاڵ  قوباد تاڵەبانی  سایتی شەفافیەتی داناوە و هەموو كەسێك ڕۆژانە دەتوانێت داهاتی سنوری یەكێتی بزانێت، ئەم ڕاشكاوی و سادەییەی سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی تیمی یەكێتی لە حكومەت ئەوانی توشی شۆك كردوە.
ئەوەی بە یەكێتی دەكرێت بەئەوان ناكرێت پێیان قوت ناچێ، ناچارن بەشتی لابەلا سەرنجی خەڵكی لەسەر ئەو جەرائەت و ڕاشكاوی و ڕاستگۆیی سەركردایەتی لابدەن .

تاكەی واز لەو كارە قیزەونانە ناهێنن، داواكاری یەكێتی داواكاری خەڵكی كوردستانە ئەوانەی توانای داواكردنیان هەیە، ناترسن نەوەك ئەوانەی كە هەتا ناوێرن داوای مافە ڕەواكانی خۆشیان بكەن نەوەك لە داگاكان بە بڕیاری ناڕەوا بیانخەنە كونجی زیندانەوە.

خەڵكی خزمەتگوزاری دەوێت، سەردەمی ئەو جۆرە یاریانە تێپەڕیووە، مووچەی كرێكارانی پاككەرەوە بنێرن، شایستە داراییەكانی كەرتی تەندروستی و پرۆژە خزمەتگوزاریەكان و موچەی خانەنشینان و بێ نەوایان بنێرن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە