کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎ژەهری دەمەوەرە پاتاڵەکان

.

10:36 - 13/01/2023

‎ژەهری دەمەوەرە پاتاڵەکان

‎ئەرسەلان مەحمود
‎هیچ قەڵەمێکی بەرتیلخۆرو ماکینەیەکی ئیعلامی بندیوای بەرتیلدەر ناتوانێ تەڵەکەبازی بکات بەجێگرەوەی حەقیقەت، یەکێتیی تێنەپەڕیوە تا بگەڕێتەوە، یەکێتیی ئێستا لەهەر کاتزیاتر لەسەر شاڕێگە ڕەسەنەکەی خۆیەتی، ئەوەی کراوەو دەکرێ جگە لەباوەڕ بوون بەبنەماو پرەنسیپە جێگرە پێکهێنەرە جڤاکییە کوردییەکە، دەرهێنانی کارتی ئـاین و ئـاینزاو شعوری پێکهاتەکانە لەچنگ قەڵەم و عەقڵیەتە زاڵە فریودەرەکان، یاری و سازشکاری لەسەر بنەما بنچینەییەکان، کـاری خامەو خەونبینە ڕەشە ناڕەسەنە پاتاڵ دیموکراتەکانە نەک یەکێتیی و سەرۆک و سەرکردایەتی و پێکهاتە هزری و سیاسییەکەی، ئەوەی خەریکە لەبێدەرەتانی بێدەنگیدا خەڵک و کوردەواری دەخنکێنێت عەقڵییەتە فاشیست و خامە ڕستکراوەکانی دوورو نزیکن.

*
‎تەمەن و ڕەنگ و درێژی ئەو دەستانەی قوڕگ و قوتی خەڵکی تەوقداوە، سەر بەکات و زەمەنی هەرزۆر دورو درێژتر لە(السلام علیكم)ی سەرۆک (بافڵ)ن، ئەم فەتتاح پاشاییە بەرهەمی ئیدارەی سوڵتان پاشایی قاقڕی دەیان ساڵەی ژێر سیاسەتی لەفیک و مافیکدەری سەرەخۆرەکان و ئەو دەستانەن لەهینی ڕێکخەری ڕێککەوتنی 50 ساڵەی ئابوری سەربەخۆوە گیر بوون، ئەم فەرهودی سەرخان و ژێرخانە ئاسمان و ڕێسمان و بۆڕی و مەرزەکانی دیارن، ئەوەی نادیارەو دەمەوەری وشترمرغ نایبینێت یان نایەوێ بیخاتە ژێر پرسیارەوە، پێچەوانە بەسلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، داهاتەکانیەتی.

*
‎هەر لەڕۆژی دامەزاندنییەوە، هیچ کـات و لەهیچ قۆناغێکدا، بێگومان بەئێستایشەوە، هەموو ئەوانەی خەون بەمەرگی یەکێتییەوە دەبینن و تەپڵی نەمانی دەکوتن، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هێزە نیشتمانی و ئازادیخوازەکان نین، ئەو دەنگە نەشازو ئەو خامە خاو تێکراوە بێگانانەن چاویان بەکوردو دۆزە ڕەواکەی هەڵنایەت، ئەو زوڕناژەن و سوخۆرانەن یەکێتیی وەک لەمپەر لەبەردەم بەرژەوەندییەکانیادا دەبینن، بەتەحلیلی ئەوانە بووایە، یەکێتیی تا ئێستا نەک هەر با دەیبرد، بەمردوییش لەدایک دەبوو، هـەر بـۆیـەش نەک ئەو خەونبینینەیان بە لەناوچون و تەسلیمبونی یەکێتییەوە دەبنەوە بڵقی سەرئاو، بەیعەتچی و کاسە لێسەکانیش وەک هەمیشە دۆڕاو دێنە دەرێ.

*
‎سەرۆک بافڵ و ھەڤاڵ قوباد کادرو سەرکردەو کوڕانی ڕەسەنی (یەکێتی)ن، نەک هەر ئایدیاکانی سەرۆک مام جەلال، گڵکۆکەیشی لەکوێ بێت، کادرو جەماوەری یەکێتیی لەڕوانگە حزبی و سیاسییەکەوە ڕوو لەوێن و هێزو وزە لەوێوەوە وەردەگرن، نەیار بیرێک لەحاڵ و ئەحواڵی خۆی بکاتەوە باشتر دەبێت بۆی، ئەگەر نا بێ شوێنی مرۆ دواجار دەکا بەزۆر شت، لەوانە بەڵتەچی و پاتاڵخۆری بەردەم قاپی ئەم و ئەو.

*
‎کێشەی زۆرێک لەوانەی ڕۆژانە شەڕی بەوەکالەت دەکەن و پاکەتی بیر دەکەنەوە ئەوەیە لەحەقیقەت و لەواقیعدا کەس هیچ بەکڵاویان ناپێوێت، یەکێتیی شەڕی بەرژەوەندییەکانی خەڵک دەکات، هەمووانیش ئەوە دەزانن گەمارۆدان و لاواز کردنی یەکێتیی لەڕابردودا هاوتابووە بەگەمارۆدانی دۆزی کوردو لاواز بوونی پێگەی کورد لەناوخۆو بەغداو ناوچەکەدا بەگشتی، ئەوانەی پێیان وایە یەکێتیی لەکەوتنە، ئاسمانی ڕوویان سەری لوتە، هێشتا ماویانە یەکێتی و سەرۆک و سەرکردایەتییەکی بناسن.

*
‎پوختەی کەلام ئەوەیە؛ ئەو ژەهرە کوشندەیەی لەناو هەنگوینی وشەکاندا شاردراوەتەوە، بای پاکبونەوە لەڕوباری نەزاهە ناکا ژەهرێکە شین تاماوە لەژێر پێی ئاغاکەیدا دەبێ بەدەمارەکانی خۆیدا بچکێتەوە.

*
‎کێشەی حزبی بەبنەماو ڕاستەقینە، شتێک نییە بەناوی کێشەی جێگەو پێگەی ڕوت و ڕواڵەتی حزبی، کێشەی نیشتمانی و ژیانی خەڵکە، ئەوەی دەتوانێ حزب چەک بکا، یـەک پاکێجی سیستمێکە تەواو دیموکراتیک، حکومەتێکە هاوسەنگ، دەسەڵاتێکە دەستکراوە، شەرعییەتێکە پاڕلمانی لەهەرێمی کوردستان جگە لەوەی هەموو ئەوانە غائیبن، شتێکیش نییە بەناوی کێشەی ئەم شارو ئەو شوێن، ئەوەی کێشەکان بەناوی شارو ئەو شوێن وێناو ناودێر دەکات، ئەوانەن دەیانەوێت ئیرادەی خۆیان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن، ئەگەرنا سلێمانی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیی دا نەک هەر نابێت بەو مەڵبەندەی حوسییەکانی یەمەن، ئەگەر یەکێتیی نەبووایە هەولێرو دهۆک دەمێک بوو ببوون بەکابوڵ و تۆرابۆرا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە