.
06:12 PM - 13/01/2023
فاڵگرەوەکەی سووید!
نوسینی - شێخ سەروەر بەرزنجی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەو ھێزەیە بە درێژایی مێژوو سەدان گرفتی گەورەی بۆ درووست بووە، بەڵام ھەمیشە بە بەھێزی ماوەتەوە.
ئەو گرفتانەی روویان لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کردووە رووی لەھەر ھێزێکی تر کردبایە ئێستا ناویشی نەدەما لەگۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە.
زیاتر لەساڵێکە رێبوار کەریم وەلی وەک فاڵگرەوەیەک کار لەسەر سایکۆلۆژی خەڵکی سلێمانی و جەماوەری یەکێتی دەکات، کەئامانج لێی پەرتەوازەکردنی جەماوەری یەکێتیە و ئاڕاستەکراوە.
ئەگەر بەپێی فاڵەکانی رێبوار کەریم وەلی بوایە دەبوو لەماوەی ئەو یەک ساڵەی کە خۆی بۆتەرخان کردوە بۆ لێدان لەیەکێتی نەدەبوو یەکێتی لەگۆڕەپانەکەدا بمایە.
بەڵام بەپێچەوانەو ئێستا یەکێتی کارەکتەری سەرەکی ڕووداوە سیاسیەکانە نەک تەنیا لەکوردستان و عێراق بەڵکو لەناوچەکەش.
ئەوەی رێبوارو ھاو ئاوازە فاڵگرەوەکانی ئاواتی بۆ دەخوازن وێران بوونی سلێمانیە ئیتر بۆ سەرگرتنی ئەم پلانە پەنا بۆ ھەمووشتێک دەبەن، لەو ماوەیەدا دەیان جار ھێرشی کردۆتە سەر یەکێتی، بەڵام ھیچی نەگوتوە لەسەر وێرانیەکانی بەشەکانی تری ھەرێم.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان یەک ساڵە شەڕی گەورەترین ئابڵوقەی سیاسی و ئابووری دەکات کە خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی.
جگە لەو شەڕە ھەمیشە سەرۆکی یەکێتی پێیەکی لە بەغدا بووە بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
ئەم جووڵانەی سەرۆکی یەکێتی، رێبوار و ئاڕاستەکەرەکانی تووشی شۆک کردووە، چوونکە ھەموو ئەو پیلانانەی دژی سلێمانی دەخرێنە پیلانەوە فەشەل دێنن و پوچ دەبنەوە.
جگە لەشەڕی ئابووری کە سەرۆکی یەکێتی بۆ پارێزگای سلێمانی و ھەموو شارەکانی کوردستان کردوویەتی ، شەڕی درووست بوونی ھەموو ئەو گرووپانەشی کردووە کە فەوج و لیوایان بۆ کراوەتەوە بە ئامانجی تێک دانی ئارامی پارێزگای سلێمانی، بە ھەوڵی سەرۆک بافڵ و دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی رێگە لە تێکدانی ئارامی پارێزگاکە گیراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە