کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لازیۆ بە شكست بەرامبەر لیچی دەستی بە ساڵی نوێ كرد

.

02:04 PM - 05/01/2023

یانەی لازیۆ دووەمین شكستی لەسەریەكی لە خولی ئیتاڵیا تۆماركرد و بە شكست پێشوازی لە ساڵی نوێ كرد، كاتێك لە یاریەكەی هەفتەی شانزە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە یانەی لیچی دۆڕا.

سەرەتای یارییەكە بە تەواوی لەبەرژەوەندی لازیۆ دا بوو بەتایبەت كاتێك ئەستێرەی ئەو یانەیە چیرۆ ئیمیۆ بیلی لەدەقەی 14 دا بەربەستی یەكسانبوونی شكاند و گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆماركرد.

یاریزانانی لیچی هەوڵیاندا لەو گێمەدا ئەنجامەكە یەكسانبكەنەوە، بەرگری پۆڵاینی لازیۆ توانی شكست بە هێرشەكانیان بهێنێت و نەتوانن گۆڵ تۆماربكەن.

راهێنەری لیچی بە سود وەرگرتن لە چەند گۆڕانكارییەك سەرەتای گێمی دووەمی بە بەهێزیەوە بەخشی بە یانەكەی و توانیان لەدەقەی 57 لە رێی گابرێل ستریفزا گۆڵی بەرامبەروبونەوە تۆماربكەن.

یاریزانانی لیچی هەربەوە رانەوەستان لەدەقەی 71 لۆرۆنزۆ كۆلۆمیۆ گۆڵی دووەم و بردنەوەی لیچی كرد و شكستێكی دیكەی دوچاری لازیۆ كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە