کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گریمیۆی بەرازیلی پێشوازییەكی بێ وێنەی لە لویس سوارێز كرد

.

01:53 PM - 05/01/2023

یانەی گریمیۆی بەرازیلی بەشێوەیەكی رەسمی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای گواستەوە ریزەكانی و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 40 هەزار هاندەر پێشوازی لەو ئەستێرەیە كرد، سوارێز دوای گەیشتنی بە شاری پۆرتۆ ئەلێگری و یانەی گریمیۆ پێشوازییەكی بێ وێنەی لێكرا.

رۆژی سێ‌ شەممەی رابردوو گریمیۆ ئاشكرایكرد: گرێبەستیان لەگەڵ سوارێز بۆ 2  ساڵ كردووە و زۆر دڵخۆشن بە هاتنی ئەو ئەستێرەیە بۆ یانەكەیان، سوارێزی تەمەن 35 ساڵ پێشتر لە یانەی ناسیۆنالی ولاًَتەكەی یاری دەكرد و توانی نازناوی خولی ئۆرۆگوایی ببەنەوە و 14 گۆڵیشی تۆماركرد، سوارێز بەشداری لە مۆندیالی 2022 ی قەتەر كرد بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێك تۆماربكات.

بە ئامادەبوونی زیاتر لە 40 هەزار هاندەر یانەی گریمیۆ پێشوازی لە هاتنی ئەو ئەستێرەیە كرد:

هاندەران لە فرۆكەخانە و لە شوێنە گشتێیەكاندا لە پێشوازی ئەو ئەستێرەیە دابوون، سوارێز یاری بۆ یانەكانی ئەیاكس و لیڤەرپوڵ و بارسا و ئەتلەتیكۆمەدرید كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە