.
01:48 PM - 05/01/2023
دوای گەرانەوەی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و پاڵەوانی مۆندیالی 2022 لەلایەن بەرپرسان و یاریزانانی یانە فەرەنسیەكەوە پێشوازی لێكرا، لیۆ بەبێ پشووی زیاتر راستەوخۆ دەستی بە راهێنانەكانی كردەوە و دواتر مێسی لە لێدوانێكدا دڵخۆشی خۆی بە گەرانەوەی بۆ پاریس راگەیاند:
لیۆنێل مێسی لەلایەن بەرپرسانی یانەكە خەڵاتكرا بەبۆنەوەی بردنەوەی نازناوی مۆندیال، دواتر ئەو ئەستێرەیە چووە لای یاریزانەكان و سڵاوی لێكردن،
دوای ئەنجامدانی راهێنانەكانیش مێسی لە لێدوانێكدا رایگەیاند: زۆر دڵخۆشم بە گەرانەوەم بۆ پاریس، زۆر سوپاسی بەرپرسان و یاریزانانی یانەكە دەكەم بۆ ئەو پێشوازییە جوانەی لە منیان كرد،
وتیشی: دڵخۆشم و خۆم بۆ یارییەكانی داهاتوو ئامادە دەكەم، من ئامادەم راستەوخۆ یاری بكەم بەڵام بڕیاری كۆتایی لای راهێنەرە
پاریس لە یاری رابردوودا بەبێ مێسی و نێیمار بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر بە لانس دۆرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە