کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار سەردانی زانکۆی بەسرە دەکات و ستایشی مێژوو و ناوبانگی ئەکادیمی دەکات

.

09:29 PM - 07/12/2022



سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە، ٧ی دیسێمبەر ٢٠٢٢، سەردانی زانکۆی بەسرەی کرد و لەگەڵ دکتۆر سەعد شاهین حەمادی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگر و کادیرانی فاکەڵتیەکان و ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ کۆبۆوە.

 لە میانی دیداری لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ستافی وانەبێژ و کارگێڕیی، سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی، ستایشی دەستکەوتە بەنرخەکانی زانکۆی بەسرەی کرد کە لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکاندا بەدەستیهێناوە، لەو رووەوە سەرۆک گوێی گرت لە ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە کاری زانکۆ و پلانەکانی داهاتوو.

  لە وتارێکدا، سەرۆک کۆمار کە لە زانکۆی بەسرە پێشکەشی کرد، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانیکردنی ئەم دامەزراوە زانستییە هۆشیارە دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە زانکۆکە مێژوویەکی دێرین و ناوبانگێکی تۆکمەی ئەکادیمی هەیە و بە هەزاران لە کەسانی لێهاتوو و بەهرەمەند لەو زانکۆیە خوێندویانە، ئاماژەیکرد بە گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆ و پێشکەشکردنی هەموو ئەو پاڵپشتیانە کە کادرەکانی پێویستیانە، بەتایبەتی وانەبێژ و خوێندکاران.

 سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکەی بۆ بەسرە بۆ بینینی بارودۆخی پارێزگاکە و پێکهاتە جیاکان و گوێگرتنە لەو کێشانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنن، رایگەیاند ئەرکی حکومەتە کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم شارەکە، ئاماژەی بەوەدا کێشەی ئاو یەکێکە لە کێشە دیارەکانی بەردەم بەسرە و عێراق بە گشتی.

 سەرۆک کۆمار رایگەیاند ئاو بووەتە مەسەلەیەکی گرنگی جیهانیی، بەتایبەتی بەکارهێنانی بۆ بواری کشتوکاڵ، راشیگەیاند بەکارهێنانی ئاو بە هۆی پەرەسەندنی ژمارەی دانیشتووان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دوو هێندە زیادی کردووە و لە هەمانکاتدا رێژەی ئاو کەمیکردوە کە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی جیهان بە ناوچەیەکی تاڕادەیەک وشک دادەنرێت.

 سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستیی پاراستنی سامانی ئاو و دەستبەرداربون لە شێوازە کۆنەکانی ئاودێریی کە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی نزیکەی 70% بۆ 80%ی سامانی ئاو و بەکارهێنانی شێوازەکانی ئاودێری مۆدێرن، ئەمە جگە لە سەرپێچیی و خراپ بەکارهێنانی ناقانونی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات، ئاماژەیکرد بە پێویستی راگرتنی ئەم زیادەڕەوییانە و مۆدێرنکردنی شێوازەکانی ئاودێری بۆ گەیشتن بە پێداویستی ڕاستەقینەی وڵاتەکەمان لە ڕووی ئاوەوە، هەروەها جەختیکردەوە لەسەر پێویستی سوودوەرگرتن لە کۆکردنەوەی ئاو و دەریاچەکان، هەروەها پێوسیتە کار بکرێت بۆ زیندووکردنەوەی زۆنگاوەکان لەڕێگەی هەوڵێکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و پلاندانان و دارایی بۆ دابینکردنی پێداویستی و بودجەی پێویست بۆ یان.

سەرۆک لەتیف جەمال ڕەشید ڕایگەیاند قەیرانی وشکەساڵی کە جیهان و ناوچەکە و وڵاتەکەمان رووبەرووی بۆتەوە پێویستی بە پلانێک هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گۆڕانکارییە سەختەکانی کەشوهەوا و پاراستنی ئاو هەیە، ئاماژەیکرد بە پێویستی سازکردنی دانوستانی جددی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ  بۆ دەستەبەرکردنی پشکی دادپەروەرانەی ئاو بۆ عێراق.

 لای خۆیەوە ، دکتۆر سەعد شاهین حەمادی سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆک کۆماری کرد و سەردانەکەی بۆ زانکۆ بە گرنگ وەصفکرد و ئاماژەی بەوەدا کە سەردانەکە ئاماژەیەکی گرنگە و روناکی خستە سەر کارکردنی زانکۆ و فاکەڵتیەکانی و دۆخی ستاف و مامۆستایان و خوێندکاران و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 لە میانی دیدارەکەدا ، فیلمێکی دیکۆمێنتاری نمایشکرا سەبارەت بە زانکۆی بەسرە و مێژووی دامەزراندنی و ئەو کۆلێژانەی لەخۆی دەگرێت، جگە لەو دەستکەوتانەی بەدەستی هێناوە و ئەو بەهرەمەند و توانا زانستیانەی لەو زانکۆیە دەرچون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە