.
09:04 PM - 07/12/2022
کاروان گەزنەیی لە وەڵامی وەزارەتی پەروەردەدا دەڵێت ئەگەر قسەکانم راست نین فەرموو بابچینە بەردەم دادگا و سکاڵام لەسەر تۆماربکەن.
کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: داهاتی فرۆشگاکان لە هەولێر وەردەگیرێت و گرێبەستەکان لەوێدەکرێن و ئەگەر قسەکانم راست نین فەرموو وەزارەتی پەروەردە بەیانی سکاڵا تۆمار بکەن و ئامادەم بچمە دادگا.
ئاماژەی بەوەشکردووە: داهاتی هەریەکە لە بەشی کانزاکانی سامانە سروشتییەکان، بەشی داهاتی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان، داهاتی کۆمپانیا گەورە باجدەرەکان، داهاتی حەج و عومرەی وەزارەتی ئەوقاف، باجی هاتوچۆ داهاتی پشکنینی هەزەکان و بەشی دایەنگە و خوێندنگە ناحکومییەکانی وەزارەتی پەروەردە ناچنەوە سەر هەژماری خەزێنەی سلێمانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە