کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی هەڕەشە لە بەرپرسە گەندەڵەكان دەكات

.

05:21 PM - 06/12/2022

سودانی هەڕەشە لە بەرپرسە گەندەڵەكان دەكات
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، هەڕەشە لەو بەرپرسانە دەكات كە گەندەڵی دەكەن و دەڵێت، لێیان خۆشنابین و سزایان دەدەین.
سودانی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك كاربەدەستی حكومی، باسی لە رێكارەكانی مامەڵەكردنی لەگەڵ گەندەڵكاراندا كرد و وتی، واز لە گەندەڵكارە بچووكەكان ناهێنین و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكەین، بەڵام ئەو گەورە بەرپرسانەی گەندەڵی دەكەن هەڵوێستی تایبەتمان لەگەڵیاندا دەبێت.
وتیشی، بەرپرسانی باڵا، كاربەدەست و بڕیاربەدەستن و بەرپرسی خەڵكانێكی زۆرن و لەلایەن دەوڵەتەوە سەرپشككراون و دەسەڵاتی گەورەیان پێدراوە، بۆیە دەبێت سزاكانیشیان بەپێی قەبارەی بەرپرسیارێتییان بێت.
باسی لەوەشكرد، هەر بەرپرسێكی گەورە گەندەڵی بكات، تەنها بە دابەزاندنی پلەكەی سزانادرێت، بەڵكو لێی خۆشنابین‌و بەپێی قەبارەی بەرپرسیارێتی و ئەو گەندەڵییانەی كردیەتی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، توێژە پەراوێزخراو و هەژارەكان، دەبێت لە راییكردنی مامەڵەكانیاندا ماندوتر نەكرێن، بەڵكو دەبێت ئاسانكارییان بۆ بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە