کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا گەورەترین فرۆشیاری چەك و تەقەمەنییە لە جیهاندا

.

05:20 PM - 06/12/2022

ئەمریكا گەورەترین فرۆشیاری چەك و تەقەمەنییە لە جیهاندا
دامەزراوەی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوەی ئاشتیی ستۆكهۆڵم لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشكرایكردوە، لەساڵی ڕابردوودا 100 كۆمپانیای گەورەی بەرهەمهێنانی چەك، بەبڕی 592 ملیار دۆلار چەك‌و تەقەمەنییان فرۆشتووە، كە بەراورد بەساڵی پێشتر بەڕێژەی لەسەدا یەك پۆینت 9 زیادیكردوە‌و گەورەترین فرۆشیاریش ئەمریكا بووە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، زۆربەی چەك‌و پێداویستیە سەربازییەكان لەلایەن كۆمپانیاكانی ئەمریكاوە فرۆشراوە، بەجۆرێك لەكۆی 100 كۆمپانیا 40یان كۆمپانیای ئەمریكین‌و پشكی لەسەدا 51ی فرۆشتنی چەكی جیهانیان بەركەوتووە.
هەروەها پشكی چین لە فرۆشتنی چەك گەیشتۆتە لەسەدا 18‌و لە ریزبەندی دووەمدا هاتووە، لەدوای ئەویش كۆمپانیاكانی بەریتانیا‌و فەرەنسا‌و ئەڵمانیا زۆرترین چەكیان فرۆشتووە.
ڕاپۆرتەكەی دامەزراوەی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوەی ئاشتیی ستۆكهۆڵم باسی لەوەشكردوە، پشكی ڕوسیا لە فرۆشتنی چەك بەر لەوەی هێرش بكاتەسەر ئۆكراینا لەسەدا 3 بووە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی ئەو جەنگەوە قەبارەی فرۆشتنی چەك لەلایەن ڕوسیاوە دابەزێت، چونكە هەندێك كات هانای بۆ كڕینی چەك بردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە