کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی تەقینەوەی غازەوە لە سلێمانی دوو کەس بوونە قوربانی

.

11:08 AM - 06/12/2022

بەهۆی تەقینەوەی غازەوە لە سلێمانی دوو کەس بوونە قوربانی

بەپێی زانیارییەکان لە گەڕەکێکی تاسڵوجە بەهۆی تەقینی غازەوە دوو کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانوونی یەکەم، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی تاسڵوجەی سلێمانی بەهۆی تەقینی غازەوە دوو کەس بریندار بوون و تا ئێستا بەتەواوەتی هۆکارەکەی نەزاندراوە.
هاوکات بەشی پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی بە گەلی کوردستانی راگەیاند، ماوەی نیو کاتژمێرە بریندارەکانیان هێناوە و لەئێستادا چارەسەری سەرەتاییان بۆ دەکرێت.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، شەوی رابردووش لە بەسرە بەهۆی تەقینەوەی غازەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە