کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: پشکی کورد لە بودجەی ساڵی 2023ی عیراق لە 14٪ دەبێت

.

11:10 PM - 05/12/2022



د. نەرمین مەعروف رایگەیاندووە، پشکی کورد لە بودجەی ساڵی نوێی عیراق لە ٪14 دەبێت و دەنگدان لەسەر پڕۆژەکەش دەکەوێتە ساڵی نوێوە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: ئەم هەفتەیە لیژنەی دارایی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 دەنێرێتە ئەنجومەنی وەزیران کە پشکی کورد تێیدا لە ٪14یە، بەڵام ناردنەوەی بۆ پەرلەمان و خوێندنەوە و پەسەندکردنی دەچێتە ساڵی نوێوە و کاتی زیاتری دەوێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: پشکی کورد تێیدا بە پێی ژمارەی دانیشتووان دەبێت و بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی پلاندانانیش هەرێمی کوردستان رێژەی لە ٪14ی هەموو عیراق پێکدەهێنێت و پێویستە بودجەکەشی هەر بەو رێژەیە جێگیربکرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای کردووە پەلە لەئامادەکردن و ناردنی پڕۆژە یاساکەدا بکرێت، بەپێی خەمڵاندنەکانیش بودجەی ساڵی 2023 گەورەترین بودجە دەبێت لە مێژووی عیراقدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە