کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەتیف نێروەیی: تەنها یەكێتی لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم و ناوچە جێناكۆكەكان نوێنەری هەیە

.

10:35 PM - 05/12/2022


لەتیف نێروەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی شرۆڤەی كەناڵی گەلی كوردستان ڕایگەیاند: یەكێتی بەهۆی ئەوەی تاكە لایەنە كەلەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان نوێنەری هەیە و خاوەنی پێگەی جەماوەری بەهێزە، هەمیشە لەگفتووگۆ و دانوستانەكاندا خاوەنی چەند كارتێكی بەهێزبووە، لەتیف نێروەیی وتیشی: هیچ لایەنێك توانای پەراوێزخستنی یەكێتی نیە، ئاماژەی بەوەشكرد: تەنانەت لەسەر ئاستی عیراقیش سێ لایەن هاوشێوەی یەكێتی لە 8 پارێزگای جیاواز نوێنەریان هەیە، ئەوەش نیشانەی سەنگ و قورسایی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە كەلەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستانیش خاوەنی پێگەیەكی جەماوەری فراوانە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە