کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ئۆكرانیا : خۆتان بۆ سەختترین زستان ئامادە بكەن

.

10:22 PM - 05/12/2022


سەرۆكی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدێمیر زێلینسكی، لەپەیامێكدا بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەكەی داوایكرد خۆیان بۆ سەختترین زستان ئامادە بكەن، لە پەیامەكەدا سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەكرد روسیا سەختییەكانی زستانی ئەمساڵ وەك چەكێك دژ بە ئۆكرانییەكان بەكاردەهێنێت و سەختكردنی بارودۆخی ئۆكرانییەكان بەشێكە لەو تیرۆرەی مۆسكۆ دژ بە ئۆكرانیا ئەنجامی دەدات، زێلینسكی راشیگەیاند سەرەڕای ئاستەنگەكان پێویستە ئۆكرانییەكان هەموو هەوڵێك بۆ مانەوە لە ژیان بخەنەگەڕ چونكە بەرگەگرتنی زستانی ئەمساڵ واتە بەرگەگرتنی هەموو سەختییەك، سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەكرد روسیا لەڕووی مووشەك و چەكی پێشكەوتووەوە بەهێزە بەڵام ئەوەی ئۆكرانیا هەیەتی و روسیا لێی بێبەشە هەستی بەرگریكردنە لەنیشتمان كە ئەوەش هێزێكی زۆر بە ئۆكرانییەكان دەبەخشێت، تەئكیدیشیكردەوە بۆ تێپەڕاندنی زستان لە هەموو كات زیاتر پێویستیان بە یەكڕیزی و یەكگرتووی هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە