کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە فەیسەڵ کەریم خانی برادۆستی.

.

08:35 PM - 05/12/2022



‏‎لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێم و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان كرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هێز و لایەنەكان، كەسایەتییە سیاسی، ئەكادیمی و رۆشنبیرییەكان كرایەوە لەپێناو دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی.

‏‎لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی خزمانی برادۆستی كرد لە قۆناغە جیاوازەكانی شۆڕشی گەلی كورد و وتی، یەكێتی هەوڵ و قوربانیدانی ئێوە بەرز دەنرخێنێت و پشتیوانیتان لە حزبەكە جێگەی شانازی و پێزانینی ئێمەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە