کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکیتی لە کەرکوک: پارتی رێگرە لەوەی پارێزگاری شارەکە کورد بێت

.

08:32 PM - 05/12/2022



رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کەرکوک رایگەیاندووە، پارتی رازییە بەوەی پارێزگاری کەرکوک بۆ عەرەبێک بێت، بەڵام ناهێلێت بە کوردێک بدرێت.
ئەمرۆ دووشەممە 5ی کانوونی یەکەم، رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کەرکوک بە ماڵپەڕی پی و کەی میدیای راگەیاندووە: پارتی زۆر نا دروستانە لە کەرکوک دەڕوانێت و چەندین جاریش ئاگادارمان کردوونەتەوە، بەڵام ئەوان بەوە رازی نابن کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بدرێتەوە بە کورد و پێیان باشترە لای عەرەبێک بێت و دژایەتی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمیش یەکێتی جارێکی دیکە داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پارێزگارێک بۆ کەرکوک دیاریبکەن، بەڵام پارتی دیسان رێگربوو، خەڵک باش بیری ماوە کاتێک هێرش کرایە سەر کەرکوک پارتی چۆن هەڵهات و یەکێتیش چۆن بەرگری کرد و پێشمەرگەی شەهید بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە