.
07:40 PM - 05/12/2022
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی چارەسەرکردنی 23 هەزار و 430 منداڵی تەنها لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان راگەیاندووە.
سامان شێخ لەتیف: بەرێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها لە یەک بۆ 30 تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژکاری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید 23 هەزار و 430 منداڵ چارەسەری تەندروستییان بۆ کراوە.
باسیلەوەشکردووە: لەو ژمارەیە 219 منداڵیان لە بەشی بەدخۆراکی، 239 منداڵیان لە بەشی تیشک و دەمار، 146 منداڵیان لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراک، 937 منداڵیان لە بەشی هەناسەتووندی چارەسەریان بۆ کراوە.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، هەر لەو مانگەدا 18 هەزار و 80 پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 314 پشکنینی هۆرمۆن و 562 سۆنەر و 80 ئیکۆ و 24نازور و 606 تیشک بۆ منداڵان لە نەخۆشخانەکە کراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە