کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی:کۆبوونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو کە ئێمە لەگەڵ یەکڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتین لەم قۆناغە هەستیارەدا

.

07:33 PM - 05/12/2022

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان.
 
‏‎لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە هاوینەهەواری دوکان و هێز و لایەنە سیاسییەکانی عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا. جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەردەوامی گفتوگۆ نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری و تەبایی لەنێوان لایەنەکاندا.
 
‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی هەرێم و کۆبوونەوەکەی هاوینەهەواری دوکانەوە وتی، کۆبوونەوەکە سەلمێنەری ئەو راستییە بوو کە ئێمە لەگەڵ یەکڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتین لەم قۆناغە هەستیارەدا. یەکێتی باوەڕی تەواوی بە هاوبەشیی راستەقینەیە و دەمانەوێت لەگەڵ هێزە کوردییەکان بگەینە پرۆژەیەکی نیشتمانیی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی خەڵکەکەمان، کە ئەمەش لە خزمەت بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم دەبێت.
 
‏‎هەر لە دیدارەکەدا کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت گفتوگۆی لەبارەوە کرا و سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە خاڵە ئەرێنییەکانی کۆبوونەکە کرد و وتی، کۆبوونەوەکە هەنگاوێکی گرنگ بوو بە ئاڕاستەی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و گرفتە سیاسییەکانی تر لە عیراقدا. خۆشبەختانە ئەو ئامانجەمان لە ماڵی مام بەدیهێنا و گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی گفتوگۆ و رێککەوتنەکان لەسەر بنەمای دەستوور بکرێن.
‏‎سەرۆک بافڵ وتیشی، کۆبوونەوەکە جەختی لە پشتیوانیی هێز و لایەنەکان کردەوە بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتی نوێ، چەسپاندنی دادوەری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی. بڕیاریشدا کۆبوونەکان درێژەی هەبێت لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و هێنانەدی ئامانجە باڵاکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە