.
06:28 - 05/12/2022
لە گەرمیان چوار پڕۆژەی گەشتیاری دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی گەشتیاری كراوەو لە داهاتوویەكی نزیكدا دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.
مافناس عەتا حەمە ساڵح بەڕێوەبەری بەشی یاساو موڵكایەتی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان بە گەلی كوردستانی راگەیاند، ناوچەیەكی سروشتی گەشتیاری رێكدەخەنەوەو ناوچەیەكی گەورەی پشودانیش لەنێوان كەلار و ناحیەی باوەنور دروست دەكەن كە كۆمەڵێك رێستۆرانت و شوێنی پشودانی هاوڵاتیان لەخۆدەگرێت، لەگەل ئەوەشدا دوو پرۆژەی تریان هەیە.
وتیشی، زیاتر لە 200 دۆنم زەوی موڵكی گەشتوگوزاری گەرمیان هەیەو ئامادەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەی لەسەر دروست بكرێت، بۆیە داوا لەوەبەرهێنەران دەكەن كە بێن لە گەرمیان پرۆژەكانیان بەگەڕبخەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە