کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە 156 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون

.

06:25 PM - 05/12/2022

زیاتر لە 156 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، تائێستا زیاتر لە ٣١ ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشكراوەو تەنها ١٥٦ هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوت سوودمەند بوون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، تا ئێستا ١٥٦ هەزار ٥٣٩ خێزان سوودمەند بوون لە وەرگرتنی نەوتی سپی و پرۆسەكەش بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا نزیكەی 32 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە كۆمپانیاكانی راسپێردراو وەرگیراوە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ١٢ ملیۆن لیتر بەسەر 61 هەزار خێزاندا دابەشكراوە، لە سنووری پارێزگای دهۆكیش ١٠ ملیۆن و ٦٣٩ هەزار لیتر بەسەر 53 هەزار خێزاندا دابەشكراوە، هاوكات لە سنووری پارێزگای هەولێر 8 ملیۆن و ٤٥٤ هەزار لیتر دابەشكراوە و 42 هەزار خێزان لێی سوودمەند بوون.
راشیگەیاندووە، بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی هەرێمی كوردستانی بەسەر سێ ناوچە دابەشكراوە، ناوچە شاخاوییەكان ٣٢٠ هەزار خێزان، ناوچەكانی دەوروبەر ٣٤٠ تا ٣٤٥ هەزار خێزان، سەنتەری شارەكان ٦٢٥ هەزار خێزان، بەگشتی دەكاتە ملیۆنێك و ٢٥٧ هەزار خێزان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە