کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵ: بەرهەمهێنانی گەنم سنوردار دەبێت

.

06:20 PM - 05/12/2022

وەزارەتی كشتوكاڵ: بەرهەمهێنانی گەنم سنوردار دەبێت
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، پەرەپێدانی تۆو و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كاریگەری زۆری لەسەر بەرهەمهێنانی گەنم لەم وەرزەدا نابێت، چونكە بەكارهێنانی لەلایەن هەندێك لە جووتیارانەوە سنوردارە و بەشێوەیەكی بەرفراوان گەنمی پەرەپێدراو بەكارناهێنرێت.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، چەند خاڵێكی پەیوەست بەبڕی بەرهەمی گەنم لەدوای هەڵمەتەكانی پەرەپێدانی بنەتۆو وایكرد نەتوانرێت بڕی گەنمی پەرەپێدراو بەپێی پێویست لەلایەن جووتیارانەوە بچێندرێت.
وتیشی، تەنها لەسەدا 20ی جووتیاران تۆوی پلە بەرز بۆ كاری كشتوكاڵی بەكاردەهێنن، بەو پێیەی زۆرترین جووتیار ڕوو لەكڕینی جۆرە گەنمێك دەكەن كە بەتێكەڵە ناسراوە و دەتوانرێت بڕی بەرهەمهێنانی بە وردی هەژمار بكرێت، هەربۆیە تۆوی پلە باڵاكان لەچەند ناوچەیەكی سنوردار دەچێنرێت.
حەمید نایف روونیكردەوە، كوالێتی تۆوی گەنم و بەرهەمهێنانی نزیكەی لەسەدا 300 زیادیكردوە، بەڵام لەم وەرزەدا بەرهەمی گەنمی عیراق بەم ڕێژەیە زیاد نابێت، چونكە لەسەدا 80ی جووتیاران ئەو تۆوانە بەكارناهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە