کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیمی پارێزەرانی بادینان : پێشێلکارییەکانی دەرهەق بە زیندانیانی بادینانمان گەیاندە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ

.

05:52 PM - 05/12/2022

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان :
ئەمڕۆ وەک تیمی پارێزەرانی بادینان پێشێلکارییەکانی دەرهەق بە زیندانیانی بادینانمان گەیاندە بەڕێز دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ .

لە کۆبونەوەیەکمان لەگەڵ بەڕێزیان گفتوگۆی تیروتەسەلمان کرد لەسەر کۆی  پێشێلکاریەکان، شایانی ئاماژەیە لە چەند رۆژی رابردو دوای ئەوەی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی خرایە زیندانی تاکەکەسی به بڕیاری بەڕێوەبەری چاکسازی ، ڕۆژێک دواتر لەسەر راسپاردەی بەڕێز دکتۆرە مونا وەفدێکی باڵای دەستە سەردانی چاکسازیان کردوە و لەسەر پرسی دروستکردنی تۆمەتێک و کەیسێک بۆ ڕۆژنامەنوس و چالاکوان ئەیاز کەرەم و دورخستنەوەی گوهدار زێباری لە هۆڵی هاوڕێکانیتری گفتوگۆمان کرد و بەڕێزیان دوپاتی کردەوە کە هاوکارمان دەبێت و بەردەوام دەبن لە بەدواداچون بۆ نەهێشتنی ئەو هەمو سزاو  پێشێلکاریانەی کە روبەروی سزادراوانی بادینان بۆتەوە و دەبێتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە