کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی یەك بەرمیل نەوت دەگاتە 110 دۆلار

.

05:43 PM - 05/12/2022

نرخی یەك بەرمیل نەوت دەگاتە 110 دۆلار
بەكاریگەری دیاریكردنی نرخی نەوتی ڕوسیا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان 87 دۆلاری تێپەڕاند، بانكێكی ئەمریكاش پێشبینی كردوە نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوودا بگاتە 110 دۆلار.
ئەمڕۆ بڕیارەكەی یەكێتی ئەوروپا‌و جی7‌و ئوسرالیا بۆ دیاریكردنی نرخی نەوتی ڕوسیا كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێی ئەو بڕیارەش بەرزترین نرخ كە بۆ یەك بەرمیل نەوتی ڕوسیا دیاریكراوە 60 دۆلارە.
بەوهۆیەشەوە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان زیاتر لە 2 دۆلار بەرزبوەوە، بەجۆرێك یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 78 دۆلار‌و 57 سەنت‌و یەك بەرمیل نەوتی ڕۆژئاوای تێكساس 82 دۆلاری تێپەڕاند.
هاوكات بانكی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەمساڵ تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت نزیكەی 101 دۆلار بووە‌و پێشبینی دەكرێت بۆ ساڵی داهاتوو بەتێكڕا هەمان ئاست بێت‌و لە هەندێك كاتدا بگاتە 110 دۆلار، ئەمەش سەرەڕای چەند مەترسییەك كە دەتوانێت فشاری زیاتر بخاتەسەر نرخەكان.
شرۆڤەكارانی بانكی ئەمریكا ئاماژەیان بە چەند هۆكارێكی تریش كردوە كە مەترسین لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، یەكێك لەوانەش بڕیاری سنوورداركردنی نرخی نەوتی ڕوسیایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە