کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بەڕێوە دەچێت وچەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکرێت

.

05:20 PM - 05/12/2022

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بەڕێوە دەچێت وچەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکرێت

بریارە سبەی سێشەممە  پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆ ببێتەوە و پرۆسەی دەنگدان بۆژمارەیەک لە پلە تایبەتەکان بەڕێوە بچێت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە،  لەکۆبونەوەکەی سبەینێی پەرلەمانی عیراق بەشێک لە پەرلەمانتاران سوێندی دەستوری دەخۆن وپرۆسەی دەنگدانیش بۆ ژمارەیەک لە پلە تایبەتەکان بەڕێوە دەچێت، هاوکات خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای  گەیاندن و زانیارییەکان وخوێندنەوەی دووەم بۆ  پرۆژەیاسای هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی لەهەردووکەرتی تایبەت و گشتی دەکرێت.

بەپێیی زانیارییەکان لەدانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراقدا، راپۆرتی لیژنەی تەندروستی وژینگە ی بەشدار لە کۆنگرەی وڵاتانی بەشدارلە ڕێککەوتننامەی  نەتەوە یەکگرتووەکان  لە چوار چێوەی  گۆرانکارییەکانی کەش وهەوادا گفتووگۆی گشتی لەبارەوە دەکرێت.

دواین کۆبوونەوی پەرلەمانی عیراق بە سەرۆکایەتی محمد حەلبوسی ڕۆژی شەممە ٣-١٢-٢٠٢٢ بەئامادەبوونی ٢٠٨ پەرلەمانتار بەڕێوە چوو و لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە بەنگین ڕێکانی وەک بەربژێری وەزیری ئاوەدان کردنەوە  ونیشتە جێکردن  ونزار ئامیدی وەک بەربژێری وەزیری ژینگەی عێراق  سوێندی یاساییان خوارد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە