کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای تێسلا 400 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی چین دەكشێنێتەوە

.

05:16 PM - 05/12/2022

كۆمپانیای تێسلا 400 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی چین دەكشێنێتەوە
كۆمپانیای تێسلا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی ٤٣٥ هەزار و ١٣٢ ئۆتۆمبیلی لە مۆدێلە جیاوازەكان گەڕاندەوە كە بۆ چین نێردرابوون، ئەوەش بەهۆی هەڵەیەكی پرۆگرامسازییەوە كە دەبووە هۆی ئەوەی گڵۆپی دواوەی ئۆتۆمبیلەكە لە كاتی وەستان هەڵنەبێت.
فەرمانگەی رێكخستنی بازاڕی چین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی هەڵەیەكەوە لە پرۆگرامسازیی كۆمپانیای بەرهەمهێندا، گڵۆپی دواوەی ئۆتۆمبێلەكان كاتێك بۆ یەكەمجار كاری پێدەكرێت بە كوژاوەیی دەمێنێتەوە، ئەمەش مەترسی پێكدادان لە كاتی تاریكییدا دروست دەكات.
باسی لەوەش كردووە، كۆمپانیای تێسلا ١٤٢ هەزار و ٢٧٧ ئۆتۆمبێلی مۆدێل 3 ‌و كۆدێل وای كە ساڵانی 2021‌و 2022 بەرهەمهێنراون، بەمەبەستی چاككردنی ئەو هەڵەیە گەڕاندۆتەوە بۆ كۆمپانیاكەیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە