کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ژنی عيراقی سەلماندی دەتوانێت باڵاترین دەسەڵات بەڕێوەببات

.

03:21 PM - 05/12/2022

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ژنی عيراقی سەلماندی دەتوانێت باڵاترین دەسەڵات بەڕێوەببات
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق لە كۆشكی سەلام لە بەغداد چاویكەوت بە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و هەموو پاڵپشتی و پشتوانییەكی بۆ دووپاتكردەوە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق لە كۆشكی سەلام لە بەغداد چاویكەوت بە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و هەموو پاڵپشتی و پشتوانییەكی بۆ دووپاتكردەوە، وتیشی، بۆ یەكەمجارە لە مێژووی عێراقدا ژنێك پۆستی وەزیری دارایی وەربگرێت و ئەوەش سەلماندنی ئەو راستییەیە كە ژنی عێراق توانای هەیە باڵاترین دەسەڵات بەڕێوەببات و بەسەر ئاستەنگەكانیشدا زاڵ ببێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد داواشی لە وەزیری دارایی كرد لە دابەشكردنی بودجەی 2023ی عێراقدا هاوسەنگی بپبارێزن و گرنگی بە خوێندنگە و سەنتەرەكانی ژنان و ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە