کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی چیلی بردەوە

.

02:20 PM - 05/12/2022


لە بەردەوامی یارییەكە دۆستانە ئامادەكارییەكاندا هەڵبژاردەی پۆڵەندا رووبەرووی هەڵبژاردەی چیلی بۆوە لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەی چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ دروست بوو بەڵام سوودیان لەو هەلانە وەرنەگرت و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێكرد هەرواش كۆتایی پێهات لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە چەند گۆرانكارییەكیان ئەنجامدا و هەر بەو هۆیەشەوە یارییەكە ئاستێكی بەرز تری بەخۆوە بینی تا لە پێش كۆتایی هاتنی كاتی یاسایی یارییەكە بە چەند دەقیقەیەك و بە دیاری كراوی لە دەقیقەی 85 دا كریستۆڤەر  پیا تیك  گۆڵی پێشكەوتنی پۆڵەندای تۆماركرد و هەر بەو گۆڵەش توانیان هەڵبژاردەی چیلی دووچاری شكست بكەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە