کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە یارییەكی دۆستانەدا ئەرجەنتین بەرامبەر بە ئیمارات براوەبوو

.

02:01 PM - 05/12/2022


لە میانی یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەرووی هەڵبژاردەی ئیمارات بۆوە هەر لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی تانگۆ باڵادەست بوون و لە دەقیقەی 17 شدا گۆڵی پێشكەوتنیان لە رێگەی جولیان  ئەلڤا رێزەوە تۆماركرد دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 25 دا  ئەنخێل دی ماریا گۆڵی دووەمی بەخشیە هەڵبژاردەكەی هەروەها لە دەقیقەی 36 یشدا جارێكی تر   دی ماریا   تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی خاوەن یاریگای هەژاند و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەكەی تۆماركرد لە پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەمی یارییەكەش بە تەنها دەقیقەیەك  لیۆنێل میسی  گۆڵی چوارەمی ئەرجەنتینی تۆماركرد لە دەست پێكی گێمی دووەمیشدا یاریزانانی ئەرجەنتین بە ئاستێكی بەرز ترەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 60 یشدا  خواكین  كۆریا  گۆڵێكی تری پێ بەخشین سەرەنجام هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە 5 گۆڵی بێ وەڵام هەڵبژاردەی ئیماراتی دووچاری شكست كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە