کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسیی هەرێم: كەشوهەوا گۆڕانكاریی بەسەردا دێت

.

01:04 PM - 05/12/2022



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینی دەكات، "ئەمڕۆ دووشەممە کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا ئاسمان دەبێتە نیمچە هەور و خێرای با لەسەر خۆدەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و ئاراستەی با گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
 
هەرچی تایبەتە بە پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لەسەر ئاستی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی سێشەممە بەم شێوە دەبێت:

هەولێر:   20 پلەی سیلیزی
سلێمانی:  15 پلەی سیلیزی
دهۆک:  18  پلەی سیلیزی
کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ :   18 پلەی سیلیزی
سۆران:  17 پلەی سیلیزی
گەرمیان:  21پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە