کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو نوێنەری یەکێتی بە ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە ھەڵبژێردران

.

10:18 AM - 05/12/2022




وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداریی کۆنفرانسی (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK) کرد و دوو ئەندامی یەكێتی وەكو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەكە دیاریكران.

 لە رۆژانی دوو تا چواری ئەم مانگە وەفدێكی یەكێتی لە وڵاتی هۆڵەندا بە سەرۆکایەتیی بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندامێتی ( شێخ شەماڵ و کوردە عومەر و لوقمان وەردی و سالار مەحمود) بەشداریی کۆنفرانسی ( کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK) كرد.

کۆنفرانسەکە بە بەشداریی نزیکەی ٣٠٠ کەس لە نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتی و رۆشنبیری کورد لەناوەوە و دەرەوەی کوردستان دەستیپێکرد.

لە پەراوێزی کونفرانسەکەشدا وەفدەکەی یەكێتی ژمارەیەك كۆبوونەوەی ئەنجامدا، لەگەڵ پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان بەسەرۆکایەتیی ئاسیا عەبدوڵا وعەبدولکەریم عومەر.
هەروەها لەگەڵ کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە و لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان.

وەفدی یەکێتی لە ھەموو کۆبونەوە و دیدارەکاندا جەختی لە پشتیوانی یەکێتی بۆ خەباتی مەدەنی و سیاسی گەلەکەمان کردوە. ھەموو دەستوەردانێکی لە کاروباری ناوخۆیی بەشەکانی کوردستانیش رەتکردەوە.

هاوكات لە كۆنفرانسەكەدا ھەڵبژاردن بۆ سەرکردایەتی نوێی کەنەکە کرا و هەریەكە لە كوردە عومەر و سالار مەحمود وەکو نوێنەری یەکێتی ھەڵبژێردران بە ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە