کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان دەستپێكرد

.

01:20 PM - 03/12/2022

مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان دەستپێكرد
مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان لە سلێمانی، سەیدسادق، ئیدارەی راپەڕین دەستپێكرد و لە چەند ناوچەكیش گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەمەبەستی ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر بڕیاری حكومەت لە دانەمەزراندن و دواخستنی مووچەكانیان، مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان راگەیاند.
مامۆستایانی وانەبێژ داوادەكەن، لە وانەبێژییەوە بكرێنە گرێبەست و پاشان لە ساڵی داهاتوودا بكرێنە هەمیشەیی.
بەوتەی خۆشیان بەهۆی بایكۆت و ناڕەزاییەكەی ئەوانەوە، زۆرینەی خوێندنگاكان پەكیانكەوتووە و خوێندكاران رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
بەشێك لەو مامۆستایانەی كە گردبوونەوەكانیان ئەنجامداوە دەڵێن، "داواكارییەكەمان ئەوەندە قورس نییە، كە نەكرێت، چونكە داهاتی ئەم وڵاتە زیاد لە پێویستە لەم دۆخەدا".
باسلەوەش دەكەن، "هەوڵەكان تەنها لەسەر وەرەقەن"، جەختیش دەكەنەوە، "باجی ئەو خاوەخاوەی حكومەت نادەین و كاتی گفتوگۆ و یاداشت نەماوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە