کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسیی هەرێم: لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری باران بارین هەیە

.

01:08 PM - 03/12/2022

كەشناسیی هەرێم: لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری باران بارین هەیە
کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەور بێت و لە پاشنیوەڕۆوە ئەگەری باران بارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینی كردووە، ئەمڕۆ شەممە لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە نمەباران ببارێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سلێمانی و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژانی رابردوو بێت.
هەروەها پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ ئاسمانی سەرجەم ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەور بێت و لە کاتی ئێوارەدا بگۆڕیت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە