.
11:16 AM - 03/12/2022
بافڵ تاڵه‌بانی: سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
سه‌رۆكی یه‌كێتی باس له تێكچوونی هاوكێشه سیاسییه‌كان له‌ناو كوردستان و كاریگه‌رییه‌كه‌یان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی غاز و دانوستانه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر سێكته‌ری نه‌وت.
به‌غدا - كه‌من ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوشێوه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی گرنگن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سێكته‌ری غاز، چونكه ئه‌و سه‌رۆكه له پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتداره كه زۆرینه‌ی كێڵگه غازییه‌كانی تێدا هه‌ڵكه‌وتوون.
هاوكات بافڵ تاڵه‌بانی له ئێستادا چه‌قی ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانه. ئه‌مه به زانینی ئه‌و راستییه‌ی كه حزبه‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی دورودرێژه هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمه. تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیشان له‌كاتێكدایه كه گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مه‌ترسییه‌كی هه‌میشه‌یی دروستكردووه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كۆنترۆڵكردنی كه‌رتی نه‌وت و غازه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆككۆماری پێشووتری عێراق له به‌غدا ئه‌نجامدراوه بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌رۆكه و سه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتی ره‌خنه له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرێت كه به‌شه بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی گلداوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ناكات، ده‌ڵێت: "حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان زۆر به سیاسی كراوه" و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "دوو ئیداره‌ییه‌كی زه‌ق هه‌یه، چونكه پێیانوایه ده‌بێت سلێمانی خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ببات".
له‌درێژه‌ی كاره‌كانیدا حكومه‌تی هه‌رێم پلانی هه‌بوو كه بۆرییه‌كی نوێی غازی سروشتی رابكێشێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی وزه‌ی زیاتر بۆ وێستگه‌كانی وزه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌شكرا ئه‌م بۆرییه له داهاتوودا به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی بۆ وڵاتی توركیا.
ئه‌م پرۆژیه ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنی و ته‌نده‌ره‌كه‌ی درا به گروپی كۆمپانیاكانی (كار) كه نزیكه له پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه یه‌كێیتی نیشتمانیی كوردستان رێگربوون له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه و به‌و هۆیه‌وه پرۆژه‌كه بووه هه‌ڵمی سه‌رئاو. بافڵ تاڵه‌بانی، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا دووپاتیده‌كاته‌وه، "ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسی رێگر بووه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژیه، چونكه ئه‌و پێیوایه گرێبه‌سته‌كه پێشكه‌شكراوه به كار گروپ و نه ته‌نده‌رێك له ئارادا بووه نه پرۆسه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و ته‌نده‌ره".
به وته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، "كار گروپ ئه‌م گرێبه‌سته‌ی نه‌بردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو پێیبه‌خشراوه. ئه‌مه‌ش بێڕێزییه به خه‌ڵكی كوردستان و عێراقیش".
سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌باره‌ی كه‌رتی نه‌وت و غازه‌وه ده‌ڵێت: "ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێت به به‌شێك له‌و بڕیاره ستراتیجیانه‌ی كه له‌سه‌ر كه‌رتی وزه ده‌درێن، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كردووه‌ته‌وه پرۆسه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستوو. نه‌بوون به هاوبه‌ش له‌م پرۆسه‌یه‌دا وایكردووه كه هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا رۆژبه‌رۆژ سه‌رنجڕاكێشتر بێت".
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌شڵێت: "من تێناگه‌م نه‌بوونی ویستی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟! ته‌نیا به‌سره هه‌زار جار له هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند تره! ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بێت بۆ لای من و بڵێت: سڵاو، بافڵ تاڵه‌بانی، ده‌ورییه بچووكه‌كه‌ی خۆت بخه سه‌ر ئه‌م مێزه و ببه به به‌شێك له‌م مێزه گه‌وره‌یه و له‌نێویشیدا پشكت ده‌بێت له به‌سره، وه‌ك هه‌لێكی زێڕین سه‌یری ده‌كه‌م"!
لیزێ پۆرته‌ر: پێش هه‌مووشتێك ئه‌مه‌وێت ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی پرسیارت لێبكه‌م كه به‌م دواییه تۆزێك گرژییان پێوه‌دیاره؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ....
لیزێ پۆرته‌ر: چۆن په‌یوه‌ندییه‌كانتان گه‌یشتنه ئه‌م قۆناغه؟ چۆن گه‌یشتن به‌و شوێنه‌ی كه ئێستا تێیدان؟
بافڵ تاڵه‌بانی: تۆ ده‌زانیت، ئێمه و پارتی له‌ڕووی مێژووییه‌وه دوو حزبی جیاوازین، كه‌واته دوو ئامانجی جیاوازمان هه‌یه، دیدگامان جیاوازه، ئایدۆلۆژیامان جیاوازه و ته‌نانه‌ت پێكهاته‌ی حزبه‌كانیشمان زۆر لێكچوو نین! ئه‌وه‌شی كه ده‌یبینین ئێستا بریتیه له تێكچونی په‌یوه‌ندییه‌كان و چه‌ند شێوازێكی جیاوازی كاردانه‌وه له پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت راستگۆشبم له‌گه‌ڵت نازانم سه‌رچاوه ئه‌م جۆره ره‌فتاركردنه چییه؟!
به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه، من وابیرده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه لای خۆمانه‌وه وه‌ك یه‌كێتی هه‌وڵی ته‌واوه‌تیماندا له‌گه‌ڵ پارتی. دوای ئه‌و كێشانه‌ی كه له یه‌كێتی تووشمانبوو، به‌رنامه‌یه‌كی باشمان هه‌بوو بۆ په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان، بۆ نمونه، ته‌نیا ساڵی رابردوو، چه‌ندین جار مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌مانم ناردووه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه‌یان، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وان ته‌نیا جارێك یان دوو جار مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه‌یان ناردووه بۆ سلێمانی. ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی به خۆمه‌وه هه‌یه، ته‌نیا ساڵی رابردوو 15 بۆ 16 جار كاك مه‌سعودم بینیوه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك دیاره سه‌ردانكردنه‌وه له كاك مه‌سعود نابینین! چه‌ند جارێك سه‌ردانی كاك نێچیرڤانم كردووه! چه‌ند جارێك سه‌ردانی كاك مه‌سرورم كردووه! به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆم نه‌بینی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا.
من پێموایه كێشه‌كه له گۆڕانی حكومه‌ته‌وه ده‌ستیپێكرد،
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته مه‌سرور....
بافڵ تاڵه‌بانی: حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، نه‌وه‌ك مه‌سرور خۆی. با ئه‌مه روونبكه‌مه‌وه، من به دیاریكراوی مه‌به‌ستم مه‌سرور بارزانی نییه. ئه‌م حكومه‌ته زۆر جیاوازه له‌و حكومه‌تانه‌ی كه پێشتر بینیومانن و هه‌بوون. ئه‌م حكومه‌ته به سیاسی كراوه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كه‌ی باش نییه. دوێنێ به رێكه‌وت چاوم به یه‌كێك له وه‌زیره‌كانم كه‌وت، پێی وتم: "كاتێك كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بووم زۆر خۆزگه‌ی ئه‌وه‌م ده‌خواست ببمه وه‌زیر. ئێستا له‌م كابینه‌یه‌دا وه‌زیرم، به‌ڵام خۆزگه ئه‌خوازم نه‌بوومایه"! ئه‌مه هه‌مووی به‌هۆی زیاد له‌پێویست به سیاسیكردنی ئه‌م حكومه‌ته و به ناوه‌ندیكردنی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه له‌نێو ئه‌م حكومه‌ته‌دا.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ساڵه‌كانی پێشووتر ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه بوو. سیستمێكی نا ناوه‌ندی هه‌بوو، پارێزگاكان كێبڕكێیان ده‌كرد له جێبه‌جێكردنی پرۆژه و گه‌شه‌سه‌ندندا و چێژیان ده‌بینی له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری. ئه‌و ساڵانه ساڵی زێڕین بوون. ئێستاش پێچه‌وانه‌كه‌ی رووده‌دات!
له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه، حكومه‌ت به سیاسی كراوه. ئێستاش واده‌رده‌كه‌وێت كه كاتی نه‌مابێت بۆ ئه‌نجامدانی هیچ شتێك! به‌ته‌واوه‌تی هیچ شتێك! بۆ ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزاری! بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه چوار ساڵی ته‌مه‌نی خۆی ته‌واو كردووه ئه‌م كابینه‌یه. حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره ئێستا. ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئێستاش پۆستمان هه‌یه كه پڕنه‌كراوه‌ته‌وه! ئه‌م پۆستانه ده‌بوو له سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه پڕبكرێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه پڕیبكه‌ینه‌وه! هه‌مانشت بۆ گۆڕانیش دروسته، نامه‌وێت له‌بری ئه‌وان قسه بكه‌م، به‌ڵام پێموایه كه دۆخه‌كه بۆ ئه‌وانیش هه‌مانشته.
له راستیدا، وه‌ك ئه‌وه وایه دیوارێك له‌نێوان ئێمه و سه‌رۆكوه‌زیراندا هه‌بێت. ده‌مانه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی بگۆڕین ناتوانین! ده‌مانه‌وێت جێگرێكی وه‌زیر بگۆڕێن ناتوانین! وه‌زیرێك ده‌یه‌وێت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه ناتوانێت! ئه‌مه هه‌مووی زۆر زۆر قورسه!
جیاوازییه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئه‌و دۆخه‌ی له سلێمانی هه‌یه و ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه!چه‌ندان پرۆژه له هه‌ولێر هه‌یه، به‌ڵام سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان له سلێمانی وه‌ستاون! چه‌ندین كۆمپانیا سلێمانیان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام له هه‌ولێر وانییه! جیاوازی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوو شاره‌دا له دابه‌شكاری بودجه، ناردنی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، پاره‌ی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران، پاره‌ی مووچه‌خۆران، خزمه‌تگوزاری پێشمه‌رگه، نه‌سریه‌ی پێشمه‌رگه و شایسته‌كانی تریش.
له‌راستیدا ئه‌مه دوو ئیداره‌ییه‌كی واقیعیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سلێمانی خۆی پاره‌ی خۆی دابینده‌كات و ناوچه‌كانی تریش وادانراوه كه پاره‌ی ناوچه‌كانی تر دابینبكه‌ن.
من كه‌سێكی شاره‌زایی دارایی نیم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵام حه‌زم له‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی بیربكه‌مه‌وه. واچاوه‌ڕوانده‌كرێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نه ركابه‌ری بكه‌ین، به‌ڵام هیچ رێگه‌یه‌ك نییه كه ئێمه بتوانین ئه‌مه بكه‌ین. ئێمه سنوورمان ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه. چه‌ند خاڵێكی سنووریمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌یه، به‌ڵام له كۆتایدا ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه ئێمه سنوورمان ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك وڵات هه‌یه.
لیزێ پۆرته‌ر: په‌روێزخان یان باشماخ؟
بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌ردووكیان، به‌ڵام ئه‌مه یه‌ك سنووره. په‌روێزخان و باشماخ زیانی زۆریان لێدراوه، به‌هۆی مه‌رزی مونزیرییه‌وه، چه‌ندین قاچاخی له مونزیرییه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بازرگانییه‌ی كه لێوه‌ی ده‌كرێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، حاجی ئۆمه‌ران هه‌یه له سنووری پارتییه‌وه و رێككه‌وتنێكی نوێشیان هه‌یه بۆ هه‌نارده‌ی كه‌لوپه‌ل (رێككه‌وتنێكی نوێی ترانزێت) له‌و ده‌روازه‌یه‌وه. به‌م هۆیه‌وه، هه‌رچی بازرگانی هه‌یه ده‌ڕوات بۆ ئه‌وێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن له‌نێو حكومه‌ت كه له‌كاتی خۆیدا رێگه‌ناده‌ن كه له سنووره‌كانی ئێمه‌وه بازرگانی بكرێت. له‌ولاشه‌وه هه‌روا له‌خۆوه كه‌سێك هه‌ڵده‌تۆقێت و به‌و كه‌سانه ده‌ڵێت كه له‌كاتی خۆیدا كاریان بۆ نه‌كراوه: "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بازرگانی بكه‌ن ده‌توانن بێن له حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بكه‌ن"! له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خاڵه سنوورییانه له ئێستادا زیانی گه‌وره‌یان لێدراوه.
با واده‌بنێن كه وانییه، زۆر به‌باشی كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌م سنوورانه و هه‌موو شتێكیش باشه! به‌ڵام هێشتاش ناتوانن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ی سنووریی عێراق ركابه‌ری بكه‌ن كه سنووره له‌گه‌ڵ توركیا كه ته‌نیا خاڵی سنووری نێوان توركیا و هه‌رێم نییه، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین خاڵی سنووریی نێوان توركیا و عێراقیشه! ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سنووریان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران. با له‌بیریشمان نه‌چێت كه خاڵی سنوورییان هه‌یه كه كه‌س له بوونی ئاگادار نییه!
لیزی پۆرته‌ر: سنووری سووریا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: له سنووری سووریا كه‌س نازانێت چی هاورده ده‌كرێت و چی هه‌نارده ده‌كرێت. له‌راستیدا، ئێمه ده‌زانین چی له‌وێوه دێته هه‌رێم و چ شتێكیش لێره‌وه ده‌ڕوات به‌ره‌و ئه‌وه‌ێ، به‌ڵام قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له هیچ تۆمارێكی حكومه‌تدا تۆمار ناكرێت كه چی لێره‌وه ده‌ڕوات و چ شتێكیش له‌وێوه دێت. هیچ شتێك له‌م شتانه له‌ژێر چاودێریدا نییه! ئه‌مه هه‌مووی له لایه‌ك له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئێمه، كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌یاڵیمان هه‌یه.
لیزی پۆرته‌ر: عه‌ین زاله
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ته‌واوه‌تی، عه‌ین زاله. كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی خه‌یاڵییه، ئامێره‌كانی ناوی به‌خێرایی و له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌ریه‌ك كارده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌وته‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌ڕوات؟!
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵی، ئێمه هه‌میشه تێبینی ئه‌وه‌مان كردووه كه لایه‌نێكی تاریك و نادیار هه‌یه له‌ڕووی ئه‌وه‌ی چی له كه‌رتی نه‌وتی ئه‌وێدا ده‌گوزه‌رێت.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه ده‌زانین كه چی ده‌گوزه‌رێت له‌وێ، به‌ڵام زۆر له‌و خۆگرتر و به‌ڕێزترین له‌وه‌ی كه باسیبكه‌ین چی له‌وێ ده‌گوزه‌رێت. من وایبرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه راستگۆبین له‌گه‌ڵ یه‌كتری، هه‌موومان ده‌زانین كه چی له‌وێ ده‌گوزه‌رێت. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی بیر له‌وه بكه‌ره‌وه، ئێمه چۆن ده‌توانین ركابه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌وه بكه‌ین؟!
ئینجا ئه‌وان باسی باج ده‌كه‌ن، وابزانم، 30 بۆ 31 هه‌زار كۆمپانیا هه‌یه كه ده‌بێت باج بده‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زاریان له سلێمانین كه 4 هه‌زاریان له ئێستادا كارناكه‌ن.
لیزێ پۆرته‌ر: بۆچی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: چونكه یان پرۆژه‌كانیان وه‌ستاون یانیش وه‌رشكست بوون (ئیفلاسیان كردووه). ئه‌مه‌ش واته، ئێستا ته‌نیا 3 هه‌زار كۆمپانیا له سلێمانی هه‌ن. ژماره‌كان شاراوه نین. له‌راستیدا ئه‌مه كێشه‌كه‌یه، بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه پێویستناكات زۆر زیره‌ك بیت، چونكه ئه‌مه لێكدانه‌وه‌یه‌كی بیركارییانه‌ی زۆر ساده‌یه"!
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه، داهاته‌كات به یه‌كسانی هاوبه‌شی پێنه‌كراون له‌گه‌ڵ سلێمانی؟ بۆچی به‌یه‌كسانی دابه‌شنه‌كراون؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی سه‌یره‌وه! له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌موو وڵاتانی دونیا هه‌موو داهاته‌كان له داهاتی سنووره‌كان و باج بچنه ناو یه‌ك سندوقه‌وه و دواتر به یه‌كسانی دابه‌شبكرێنه‌وه داهاته‌كان دابه‌شناكرێنه‌وه! ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه لێره رووده‌دات! له راستیدا، سندووقه‌كه‌ی ئه‌وێ و سندوقه‌كه‌ی ئێره جیاوازن، ته‌نیا سیستمێكی نا لۆجیكییه! شتێكی وا له به‌ریتانیا روونادات! بۆ نمونه بێرمینگهام خۆی پاره‌ی خۆی په‌یداناكات و هه‌موو شاره‌كانی تریش پاره‌كه‌یان كۆبكه‌نه‌وه به‌یه‌كه‌وه و كار بكه‌ن. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات، به‌روونی وه‌ك سزا ده‌رده‌كه‌وێت و ئێمه‌ش وابیرمانده‌كرده‌وه كه ئه‌مه سزادانی دارایی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكی هه‌بوو له‌نێوان ئێمه‌دا له‌سه‌ر بابه‌تی دانانی سه‌رۆككۆماری عێراق. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، وا دابنێ پۆستێك هه‌یه و دوو حزبیش كاندیدیان هه‌یه بۆ ئه‌و پۆسته، ئیتر من تێناگه‌م ئه‌مه ئه‌بێت بۆچی ئه‌وه‌نده بكرێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره؟! ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئاساییه! ئه‌گه‌ر له به‌ریتانیا گه‌وره بووبیت ئه‌وه شتێكی ئاساییه؟! بۆ نمونه، پارتی پارێزگاران و پارتی كار هه‌یه، له‌ولاشه‌وه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه كه هه‌ردووكیان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ده‌ن. به‌ڵام تۆش ده‌زانیت كه پارتی كار ده‌بێت دابنیشێت، چونكه ناتوانن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌وه نا لۆجیكییه.
من وابیرمه‌كرده‌وه كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار شته‌كان باشتر ده‌بن، به‌ڵام ئێستا وابیرده‌كه‌مه‌وه كه شته‌كه كۆسپی زۆرتری كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م و ته‌نانه‌ت به شتێكی كه‌سی وه‌رگیراوه. من خۆزگه‌م ده‌خواست له‌دوای ئه‌م بابه‌ته شته‌كان ئارام ببنه‌وه، به‌ڵام من ئه‌مه نابینیم ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك! ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا زیاتربوونی به‌ربه‌سته‌كان و خراپبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانه و كارنه‌كردنه به‌یه‌كه‌وه. له‌راستیدا، حكومه‌ته‌كانی پێشتر هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه نه‌بوون.
له‌بیرمه قوباد تاڵه‌بانی برام، له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا و له لوتكه‌ی قه‌یرانی داراییدا كاری ده‌كرد، هێشتاش هه‌ست و ژینگه‌ی ئیشكردن به‌شێوه‌ی گروپ و هاوبه‌ش هه‌بوو له‌نێو حكومه‌ته‌كه‌یدا. له‌نێو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌دا كه‌س نه‌یده‌زانی كێ گۆڕانه، كێ پارتییه و كێ یه‌كێتییه، ته‌نیا مه‌گه‌ر خودی كه‌سه‌كانت بناسیایه، به‌ڵام ئێستا منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان به‌ره نێو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌توانێت ده‌ستنیشانی بكات كه ئه‌م كه‌سه به‌شێك نییه له‌و لایه‌نه یان ئه‌م لایه‌نه هاوشێوه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی تر نیه! ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی به یه‌كێتییه‌وه نییه! ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی په‌رله‌مان بكه‌یت بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوودا كه ئه‌م هه‌موو لایه‌نه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن. سه‌یری ئه‌و هه‌موو په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیه بكه كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن، یان گروپه ئیسلامییه‌كان كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن!
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زۆر بێزاربووین له‌مه. ئایا ئه‌مه به‌ڕاستی رێككه‌وته؟ یان شتێك روویداوه؟ ئایا پاڵنه‌رێك له‌پشتی ئه‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه؟ من پێموایه ده‌بێت ئه‌م پرسیارانه له‌خۆمان بكه‌ین.
وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر به لۆجیكیانه بیر له‌م بابه‌ته بكه‌ینه‌وه تێده‌گه‌ین، ئه‌م هه‌موو گرژی و نائاسوده‌ییه‌ی كه هه‌یه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه شتێك بوونی هه‌یه و رووده‌دات. خۆ من نیم!
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ده‌توانین بڵێین رێككه‌وتنی ستراتیجی ساڵی 2007 له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان كۆتایی هاتووه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆتایی هاتووه. لای پارتی له‌دوای كۆچی دوایی مام جه‌لاله‌وه ئه‌م رێككه‌وتنه كۆتایی هاتووه، كه ئه‌مه‌ش كه‌مێك مایه‌ی سه‌رسامییه! نه‌ئه‌بوو به‌مشێوه‌یه بیڵێم، به‌ڵام ده‌زانیت، ئه‌وه بۆچوونی ئه‌وانه و ئه‌وانیش ئازادن كه بۆچوونی خۆیان هه‌بێت و پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن.
لیزێ پۆرته‌ر: تۆ وتت چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسی جیاواز له پارتی هه‌بووه، گه‌یشتن به هیچ لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌ی ناردنی پاره بۆ سلێمانی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌هیچ شێوه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك. به‌ڵێن له‌دوای به‌ڵێن، به‌ڵێن بۆ پێكهێنانی لیژنه، به‌ڵێن بۆ چاوخشاندنه‌وه به سیستمه‌كه، به‌ڵێن بۆ سه‌یركردنی كێشه‌كان...هتد، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچ شتێك!
ئێمه زۆر هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بگونجێنین. بیرمه له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور من و براكه‌م (قوباد تاڵه‌بانی) به‌ڵێنماندا وه‌ك نیازپاكییه‌ك چه‌ند هه‌نگاوێك بچینه پێشه‌وه و كۆمه‌ڵێك شت بكه‌ین. كۆمه‌ڵێك شت هه‌بوون كه پێموایه بۆ كاك مه‌سرور گرنگ بوون و ئێمه پێمان‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی نیازپاكیمان نیشان بده‌ین.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌و شتانه چی بوون؟
بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێك له‌وشتانه ئه‌وبوو كه ئه‌و ده‌یویست گۆڕانكاری له ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و غازدا بكات. ئێمه‌ش به‌ته‌واوه‌تی رازیبووین به‌وه به‌بێ هیچ دانوستانێك. ئه‌مه به‌زانینی ئه‌وه‌ی سێ ساڵ بوو ڤیتۆمان ده‌كرد. به‌ڕاستی پێموابوو كه ئه‌مه واده‌كات ئه‌و هه‌ستبكات كه ئێمه چه‌ند جدین له هاتنه‌پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و یارمه‌تیدانی ئه‌وان. دانه‌یه‌كی تریان بریتی‌بوو له رێككه‌وتنێك بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی یاسای كانزاكان.
له‌به‌ر ئه‌وه با دانبه‌وه‌دا بنێین و به‌ڕێزه‌وه بڵێین، به‌داخه‌وه ئه‌م حكومه‌ته به‌سیاسی كراوه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی.
له‌نێو حكومه‌تێكی هاوبه‌شیدا بۆ من یان بۆ كاك قوباد یان هه‌ر كه‌سێكی تر گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه بابه‌تێكی گرنگه، بۆچی رێگه‌ی پێ‌نادرێت؟ جێگری وه‌زیر هه‌یه كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه، بۆچی رێگه نادرێت بگۆڕێت. خۆ من كه‌یسی گه‌نده‌ڵیم له‌دژی ئه‌و نه‌جوڵاندووه، حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی جوڵاندوویه‌تی، ئێستا كه ئێمه ده‌مانه‌وێت بیگۆڕین، بۆچی نایگۆڕن! ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ فشار خستنه‌سه‌ره و ئه‌م جۆره فشارخستنه‌سه‌ره‌ش رێگه‌یه‌كی باش نیه به‌تایبه‌تی كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی كورد به‌كاری بهێنیت، چونكه وه‌ك چۆن پارتی ناچه‌مێت بۆ فشار یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تریش ناچه‌من له‌ژێر فشاردا! پێموایه، پێویستناكات هه‌موو شته‌كان به‌مشێوه‌یه خراپ بكه‌ین و بیانگه‌یه‌نینه ئه‌م ئاسته!
بابه‌تێكی تر كه به‌ڕاستی منی بێ‌ئومێد كردووه بریتییه له وه‌ستانی هه‌موو شتێك له یه‌ككاتدا! ئه‌مه‌ش ئه‌و شته بوو كه من به‌ڕاستی ویستم له كاك مه‌سعودی تێبگه‌یه‌نم و له‌گه‌ڵی بیبه‌مه پێشه‌وه، وتم: سه‌یركه كاك مه‌سعود، ئێمه ئه‌گه‌ر 20 كێشه‌مان هه‌بێت و له‌و 20ه دوو دانه‌یان چاره‌سه‌رنه‌كراو بن له‌ئێستادا با ده‌ستبه چاره‌سه‌ركردنی 18 كێشه‌كه‌ی تر بكه‌ین، ئه‌وكات ئاسانتر ده‌بێت بۆ كێشه‌كانی تر كه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، به‌ڵام له‌ئێستادا پارتی به‌مشێوه‌یه بیرناكاته‌وه! به‌گوێره‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌گه‌ر شتێك به‌شێوه‌ی خۆی نه‌ڕوات هه‌موو شته‌كانی تریش تێكده‌چن له‌گه‌ڵی، هه‌موو ئامێره‌كه له‌ئیش ده‌كه‌وێت.
لیزێ پۆرته‌ر: تۆ كه‌مێك باسی دوو ئیداره‌یت كرد له رابردوودا
بافڵ تاڵه‌بانی: من باسی چاره‌سه‌ری و شێوازێك له ته‌ڵاقدانم كرد. وابیرناكه‌مه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌تكردنی هه‌رێمم كردبێت یان دوو ئیداره‌یی، سیستمه‌كه فیدراڵییه، چه‌ندین سیستمی فیدراڵی هه‌یه ئیمه ده‌توانین چاویان لێبكه‌ین. ئێمه باوه‌ڕمان به یه‌كگرتووی كوردستان هه‌یه، چونكه ئێمه شه‌ڕمان كردووه بۆ یه‌كگرتووی كوردستان و من وابیرده‌كه‌مه‌وه، ئێمه ئه‌ندازیاری یه‌كگرتووی كوردستانین. به‌ڵام كۆتایشدا، ئیشی حكومه‌ت چییه؟ ئامانج له هه‌بوونی حكومه‌ت چییه؟ ئه‌ی نابێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات؟ چاودێری كۆمه‌ڵگه بكات؟ خزمه‌تی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن بدات؟ یارمه‌تی خێزانی شه‌هیده‌كانی بدات؟ یارمه‌تی خوێندكاران بدات؟ یارمه‌تی كه‌سان و ره‌مزه ئاینییه‌كان و مزگه‌وته‌كان بدات؟!ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌مانه نه‌كات، ئیتر پێویسته مرۆڤ پرسیاری جددی له‌خۆی بكات، بۆچی حكومه‌ت ئه‌مانه ناكات؟ سوودی ئه‌م جۆره حكومه‌ته چییه؟
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا باسی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی جیاوازت كردووه له‌گه‌ڵ به‌غدا؟ چونكه ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه هه‌ندێك كه‌س خوێندنه‌وه‌یان بۆ كردووه له قسه‌كانی كۆتا چاوپێكه‌وتنت له‌گه‌ڵ رووداو، كاتێك كه باسی چه‌ند چاره‌سه‌رییه‌كی جیاوازت كرد.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه باسی چاره‌سه‌ره‌كانمان كرد بۆ هه‌مووان، پێشموابێت دوو بۆ سێ رێگای جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه. رێگای كلاسیكی بۆ جیابوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه بریتیه له وتنی ده‌سته‌واژه‌كانی، "ته‌ڵاقم دایت، ته‌ڵاقم دایت، ته‌ڵاقم دایت" سێ جار رووبه‌ڕووی ئاوێنه یان هه‌رشتێكی تر.
لیزێ پۆرته‌ر: تۆ كه‌مێك باسی خوێندكارانت كرد، له ئێستادا خۆپیشاندانی خوێندكاران هه‌یه له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ده‌رماڵه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه ئه‌مساڵ.
بافڵ تاڵه‌بانی: وه‌ریشیناگرن.
لیزێ پۆرته‌ر: بۆچی؟ به‌هۆی تێچووه‌كه‌یه‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وان پاره‌كه ناده‌ن به خوێندكاران ده‌نا ته‌نیا چه‌ند ملیۆنه دۆلارێكه و ئاماده‌نین پێیانبده‌ن، به‌مه‌به‌ست ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار خۆپیشاندان بكات. خۆشبه‌ختانه ئێمه به‌ته‌واوه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له ماوه‌ی رابردوودا توانیمان له‌و پاره زیاده‌یه‌ی كه له‌به‌رده‌ستماندابوو به‌شه ناوخۆییه‌كانیان و شوێنی وانه خوێندنه‌كه‌یان بۆ نۆژه‌نبكه‌ینه‌وه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ دابینبكه‌ین كه ساڵانێك بوو به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه فه‌رامۆشكرابوون.
له ئێستادا توانیومانه قسه له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كان بكه‌ین و رازیان بكه‌ین كه له شوێنێكی دیاریكراو و له‌كاتێكی دیاریكراودا خۆپیشاندان بكه‌ن، جیاواز له چه‌ند گروپێكی خوێندكار كه زۆر بچووكن و له‌ڕووی سیاسیه‌وه ئاراسته‌كراون.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر پارتی بڵێت: ئه‌وه ئیشی سلێمانییه كه ده‌رماڵه‌كانیان بدات!
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵام من روونمكرده‌وه كه ئه‌وه بۆچی مه‌حاڵه.
لیزێ پۆرته‌ر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌تان بۆ ره‌وانه‌ناكرێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ته‌واوه‌تی به‌وشێوه‌یه.
بۆ نمونه، به‌یانیه‌ك هه‌ڵده‌ستیت له‌خه‌و و ده‌بینیت، باشترین، پرۆفێشناڵترین و راهێنراوترین هێزی عێراق كه تا ئێستاش ئۆپراسیۆن دژی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن بودجه‌كه‌ی بڕدراوه.
ئه‌م بابه‌ته‌ش هیچ هۆكارێكی یاسایی نییه. به‌یانیه‌ك كه‌سێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڵێت: "ئۆه، ئه‌زانم چۆ فشار بخه‌مه سه‌ر یه‌كێتی، ئه‌مه ئه‌نجام ده‌ده‌م"! ئه‌مه زۆر ناڕاستگۆیانه‌یه و ئامانجی خۆشی ناپێكێت.
من ئه‌گه‌ر بمویستایه له هه‌ولێر له‌ڕووی سیاسییه‌وه به‌هێزتر بم، هه‌ولێرم تووشی برسیه‌تی نه‌ده‌كرد، پێچه‌وانه‌كه‌یم ئه‌نجام ده‌دات. بیرمه رێك له‌م خانووه (ماڵی مام جه‌لال له به‌غدا) له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و كام مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت دانیشتبووم، مام جه‌لال وتی: پێویسته كارێك بكه‌ین كه هه‌ولێریش وه‌ك سلێمانی جوان بێت. به‌ڵام سه‌یركه ئێستا گێچه‌كه له‌كوێدایه. زۆرجار من له‌گه‌ڵ كاك قوباد گاڵته به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ین و من ده‌ڵێم: ئێمه هێشتا چاوه‌ڕێی جاده‌یه‌كین، هه‌ولێریش خه‌ریكه خه‌ڵك ئه‌نێرێت بۆ مه‌ریخ. منیش كه‌یشتوانی ئاسمانی كوردم ده‌وێت! به‌ڵام ئایا ئه‌توانین ئێمه جاده‌یه‌كمان هه‌بێت؟ ئایا خوێندكاره‌كانی من ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت؟
لیزێ پۆرته‌ر: زۆر به‌ڕوونی ئێستا چه‌قبه‌ستوویه‌تییه‌ك هه‌یه له حكومه‌تدا و قوباد تاڵه‌بانی ناڕواته كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر ناڕوات.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ی وه‌زیره‌كانی تری یه‌كێتی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر.
شته‌كه‌ی قوباد دوو قاته، سێ قاته، له‌راستیدا چه‌ند قاته. ئه‌م بابه‌ته پێش هه‌مووشتێك بڕیاری قوباده و منیش به‌ته‌واوه‌تی پشتیوانی ده‌كه‌م. ئێمه خه‌ڵك ده‌نێرینه كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بكه‌ن و دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی كه هیچ بڕیارێكی شێتانه نادرێت، لانیكه‌م ده‌توانین زانیاریمان هه‌بێت كه چی ده‌گوزه‌رێت. ئه‌م كه‌سانه هه‌فتانه له‌لایه‌ن كاك قوباده‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵام خۆی ناچێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌رار ده‌بێت.
پاشان بابه‌تێكی تر هه‌یه، یه‌كێتی زۆر بێزاره له‌و دۆخه ئه‌منییه‌ی كه له هه‌ولێر هه‌یه، چونكه ده‌ركراوێك له خاكی یه‌كێتی رێگه‌ی به‌خۆیداوه كه 200 مه‌تر له‌دووری ماڵی براكه‌م (قوباد تاڵه‌بانییه‌وه) هێز كۆبكاته‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ژی ئه‌مین؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، ئه‌وه زۆر شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه و به‌ته‌واوه‌تیش قبوڵنه‌كراوه. ئه‌مه ئه‌وه نیشانده‌دات كه یه‌كێتی چه‌ند دانبه‌خۆداگره، چه‌ند خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه نه‌كه‌وێته ناو ئه‌م كێشه خراپه‌وه. ئایا ده‌توانین خه‌یاڵی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌م شته له به‌ریتانیا رووبدات؟! ئێمه حكومه‌تێكی هاوبه‌شمان هه‌یه، له‌م نێوه‌نده‌شدا خزمه‌تكاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران هێز كۆده‌كاته‌وه و ده‌ینێریته سه‌ر ماڵی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌م شته زۆر دووره له هه‌موو ئه‌وه‌ی من ئه‌زموونم كردووه. من هه‌ندێك ئه‌زموونی سه‌یرم كردووه له‌م ماوه‌یه‌دا، كه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ نییه.
لیزێ پۆرته‌ر: هه‌ندێك ده‌ڵێن، دوای كوشتنی هاوكار جاف تۆ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یت بردووه بۆ هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه له‌كاتێكدا كه ئه‌و فه‌رمانی گرتنی هه‌یه له هه‌ولێر، ئه‌وه بۆ ئیستفزازكردنه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وه به‌راورد ناكرێت به كۆكردنه‌وه‌ی هێز و هێرشكردنه سه‌ر ماڵی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران. سه‌باره‌ت به كێشه‌كه‌ی هاوكار جافیش، ئێمه نكۆڵیمان لێ‌كرد و داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شمان كرد و ئێستاش داوای ده‌كه‌ین، به‌ڵام پارتی نایه‌وێت ئه‌و كاره بكات. له‌بری ئه‌وه، خۆیان سه‌رقاڵكردووه به به‌رهه‌مهێنانی فلمی بێمانای بۆڵیوده‌وه كه ئێمه به‌ته‌واوه‌تی به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی ناوییه‌وه پێكه‌نین.
له‌باره‌ی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌وه، ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵم هات بۆ هه‌ولێر بۆ سه‌ردانیكردنی خێزانی یه‌كێك له پێشمه‌رگه برینداره‌كانمان كه له هه‌ولێره، ئه‌مه‌ش چه‌ندین جاری تر روویداوه. بابه‌تی فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ش ئێمه هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كی جددی وه‌رمان نه‌گرتووه. وه‌هاب به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ من هات بۆ فڕۆكه‌خانه، به‌قاچاخ نه‌مانبرده هه‌ولێر. ئه‌متوانی به یه‌كێك له هێلیكۆپته‌ره‌كانم بیبه‌م له ناوه‌ڕاستی هه‌ولێر دایبنێم و كه‌سیش هه‌ستی پێنه‌كات. ئه‌گه‌ر باس له فه‌رمانی گرتنه‌كه‌ش بكه‌ین، خۆ منیش فه‌رمانی گرتنم هه‌یه، قوبادیش به‌هه‌مانشێوه. كه‌واته، ئایا یاسا هه‌یه؟ یان یاسا نییه؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌یه نه ئه‌بوو منیش بچم بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له هه‌ولێر، نه ئه‌بوو قوبادیش له هه‌ولێر ئیش بكات، ئه‌وكاته وه‌هابیش نه‌ئه‌بوو بچێت بۆ هه‌ولێر.
من له‌گه‌ڵ ئه‌و شته سه‌یرانه راهاتووم، من حه‌ز ئه‌كه‌م خه‌ڵك له دادگا دادگایی بكرێت نه‌وه‌ك له ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵام پێموانییه له ئێستادا ئێمه ئه‌و كاره بكه‌ین. ئه‌م بابه‌ته كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ڵدێرانه، چونكه وامان لێدێت كه خه‌ڵكی له تیك تۆك دادگایی ده‌كه‌ین. نامه‌وێت بێڕزی بكه‌م به‌رامبه‌ر پارتی، به‌ڵام من حساب بۆ شتی بێ‌مانا ناكه‌م و ئه‌و شته‌ش به بێ‌مانا ده‌بینیم.
لیزێ پۆرته‌ر: وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌رپرسی هێزی دژه‌تیرۆره له سلێمانی، پێتوایه ده‌توانیت ئه‌و درزه چاكبكه‌یته‌وه كه له‌نێوانتاندایه له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌و پۆسته گرنگه‌دا بمێنێته‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌ندێك كه‌س له پارتی ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی كورت و پوختی من ئه‌وه‌یه، به‌ڵی ده‌توانین. له‌راستیدا ئه‌مه‌ش بێمانایه، چونكه هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه، با لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش بكه‌ین، ته‌نانه‌ت با وڵاتانی بیانیشی تێدابێت، بۆچی شتێكی وا ناكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر زۆر دڵنیان له‌و شتانه‌ی كه ده‌یڵێن بۆچی ئاماده‌نین لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن. من بێوه‌فانیم به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. من هیچ بێوه‌فاییه‌ك نیشان ناده‌م له‌به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانه‌كانی كوردستان وه‌ك وه‌هاب، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێك له پارتی به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستاوه و بڕیاریداوه چه‌ند تۆمه‌تێكی سه‌یری ئاراسته‌بكات كه ئێمه به‌ته‌واوه‌تی نكۆڵیمان لێكردووه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا تۆ نكۆڵی ده‌كه‌یت له‌وه‌ی كه وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی هاوبه‌شبووبێت له كوشتنی هاوكار جاف؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌دڵنیاییه‌وه.
ئه‌زانی چ شتێك دژبه‌یه‌ك و سه‌یره؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردون، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه له پارتی دیموكراتی كوردستانن نه‌یاتوانیوه هۆكارێكم پێبده‌ن، كه ئێمه بۆچی ئه‌بێت شتێكی وا ئه‌نجام بده‌ین؟
ئه‌نجامدانی شتێكی وا سوودی چییه بۆ ئێمه؟!
سودی بۆ پارتی چییه؟ سوودی چییه بۆ دژه تیرۆر یان هه‌ر رێكخراوێكی تر له كوردستان. ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له‌وانه‌ی كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون نه‌یاتوانی هۆكارێكم پێبڵێن! من ساڵێكه رائه‌كه‌م و ئه‌مڕۆ و دێم بۆ لای كاك مه‌سعود بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان چاك بكه‌مه‌وه، كه‌واته سوودی ئه‌نجامدانی ئه‌مه چییه! من چی بكه‌م كه‌سێك به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستاوه و بیری كردووه‌ته‌وه و وتویه‌تی: ئۆه ئه‌مه ئیشی خۆی ده‌كات!
له كۆتا چاوپێكه‌وتنتدا له‌گه‌ڵ رووداو باسی ئه‌وه‌ت كردووه كه هه‌رێمی كوردستان پشت به غازی سلێمانی ئه‌به‌ستێت كه له كۆرمۆره‌وه دێت و سه‌رچاوه‌كانی غاز له سلێمانین كه له‌ژێر كۆنترۆڵه یه‌كێتیدایه؟
له راستیدا له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێتیدا نین، به‌ڵكو ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی جوگرافیای ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێتی. ده‌نا، یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به هیچ یه‌ك له گرێبه‌سته‌كانی غازی سروشتییه‌وه نییه.
لیزێ پۆرته‌ر: تا چ راده‌یه‌ك كێشه‌كانی تایبه‌ت به وزه هۆكارن له گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: تا ئه‌و راده‌یه‌ش نیه كه تۆ بیری لێده‌كه‌یته‌وه. من زۆر نائومێدم له سیاسه‌تی نه‌وت و غاز و لام په‌سه‌ند نییه. پێموایه سیاسه‌تێكی كاریگه‌ر نییه تێناگه‌م بۆچی خواستی ئه‌وه نییه كه ئیش له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین. من كه‌سێكم كه شاره‌زایی دارایی نیم، به‌ڵام ده‌زانم كه به‌سره هه‌زار نێده‌ی سلێمانی ده‌وڵه‌مه‌نده، ته‌نیا به‌سره، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران بێت بۆ لای من و پێم بڵێت: سڵاو، بافڵ تاڵه‌بانی، ده‌ورییه بچووكه‌كه‌ی خۆت بخه سه‌ر مێزه گه‌وره و ئیتر تۆ ده‌بیته به‌شێك له مێزه گه‌وره‌كه كه به‌سره‌شی تێدایه، وه‌ك هه‌لێكی زێڕین سه‌یری ده‌كه‌م".
ئیتر ئه‌مه‌ش واملێده‌كات كه بپرسم، ئه‌گه‌ر ناته‌وێت ئه‌و شته بكه‌یت؟ بۆچی ناته‌وێت ئه‌و شته بكه‌یت؟ ئه‌بێت ده‌ورییه‌كه‌ی خۆت چی لێبێت؟ خواردنه‌كه‌ی سه‌ری بۆ كوێ ده‌ڕوات؟ چونكه له‌ڕووی لۆجیكییه‌وه ناكرێت كه‌سێك هه‌بێت كه نه‌یه‌وێت ئه‌و شته‌بكات.
شته‌كه ئه‌وه‌یه بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست بۆ چه‌ند ساڵێك واژووكراون. سه‌ری ئه‌و ژمارانه بكه كه چه‌ن ساڵێك ئاشتی هه‌ورامی به ئێمه‌ی وتن. ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پێیداین كه كوردستان چی لێدێت، سه‌یری واقیعه‌كه‌ش بكه كه چۆنه؟!
تاكه كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ غازی سروشتی ئه‌وه‌یه، نامانه‌وێت به‌خراپی به‌ڕێوه‌ببرێت وه‌ك نه‌وت. ئه‌وه تاكه كێشه‌ی ئێمه‌یه، چونكه ئه‌وه تاكه سه‌رچاوه‌یه كه له‌ده‌ستی ئێمه‌دا ماوه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كانزایانه‌ی كه هه‌مانن. ئه‌گه‌ر غازیش به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌ڕێوه‌به‌رین هه‌رێمی كوردستان تووشی كاره‌سات ده‌بێت.
ئێستا شتێكت پێده‌ڵێم كه پێشتر به هیچ كه‌سم نه‌وتووه، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر لێدوانێكی تاراده‌یه‌ك تووندمدا، بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كان بزانم؟
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵێ
بافڵ تاڵه‌بانی: مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا غاز ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
لیزێ پۆرته‌ر: خه‌ریك بوو پرسیاری ئه‌وه‌ت لێبكه‌م.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌بوو ئه‌و ئه‌نجامه روویدا كه چاوه‌ڕێم ده‌كرد، وه‌فدێكی بچووك له هه‌ولێره‌وه هات. وتیان، با گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر غازی سروشتی. زۆر دڵخۆشبوو. من وابیرم ده‌كرده‌وه ئێستا داده‌نیشین و سه‌یری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی، چه‌ند غازمان هه‌یه؟ ئه‌مانه‌وێت چه‌ند به‌رهه‌م بهێنین؟ چی لێده‌كه‌ین كه به‌رهه‌ممانهێنا؟ وابیرم ئه‌كرده‌وه كه له‌وانه‌یه یه‌كه‌مجار بازرگانییه بچووكه‌كانی پێ پڕبكه‌ینه‌وه، كاره‌بای 24 كاتژمێری پێ به‌رهه‌م بهێنینن دواتر هه‌رچه‌ندی مایه‌وه هه‌نارده‌ی بكه‌ین، بۆ نمونه به‌غدا پێویستی به غاز و كاره‌با هه‌یه، ئه‌وروپا پێویستی پێیه‌تی، توركیا پێویستی پێیه‌تی. من ورده‌كارییه‌كی نازانم، به‌ڵام پێویستی به بیركردنه‌وه‌ی ورد نییه كه له هاویندا غاز ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ین كه پێویستیا پێیه‌تی، له زستانیشدا هه‌نارده‌ی ئه‌وروپای بكه‌ین. ئه‌وه ئه‌و شته‌بوو كه من له مێشكی خۆم دامنابوو و بیرم لێده‌كرده‌وه كه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین. دوای كه هاتن ئه‌زانی باسی چیمان كرد؟ له‌سه‌دا چه‌ند بۆ یه‌كێتی و له‌سه‌دا چه‌ند بۆ پارتی؟ راستگۆبم، وتم: بچنه‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه من ده‌مه‌وێت گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌م. هه‌مان ئه‌و شتانه‌ی پێشوو بوو. غاز موڵكی یه‌كێتی نییه، موڵكی پارتی نییه، موڵكی خه‌ڵكی كوردستان و عێراقه. هی من نیه و منیش ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریدا نییه.
ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌بێت بگۆڕێت. ناتوانین به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستین و بڵێین: چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی غاز لێره‌یه و چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتیش له‌وێیه، ئۆو ئه‌مه عه‌ین زاله‌یه و من ده‌یبه‌م بۆ خۆم. بۆچی؟ چۆن ده‌وێریت شتێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌یت؟ به چ مافێك ئه‌و نه‌وته ده‌به‌یت؟ ئه‌مه نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه كه رێگه‌ده‌درێت شتی له‌م شێوه‌یه رووبدات، نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی راسته‌قینه‌یه. كاتێكیش كه یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت بێگومان دامه‌زراوه‌ی راسته‌قینه‌ش نابن. با چیرۆكێكی ترت بۆ باس بكه‌م كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه دیكیۆمێنت كراوه (به‌ڵگه كراوه) كه ڤیدیۆیه. كه‌سێك هه‌یه ناوی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌كه له چه‌مچه‌ماڵ. كه‌سێكی نزیكی، نازانم به‌دروستی چیه‌تی، به‌ڵام كه‌سێكی نزیكه لێوه، نامه‌وێت به هه‌ڵه بیڵێم له‌به‌ر هۆكاری یاسایی، به‌لام با بڵێین كه‌سێك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌وه‌وه هه‌یه، تێوه‌گلاوه له كوشتنی كارمه‌ندێكی ئاسایش، به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی هه‌یه و فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیشی هه‌یه. بیری لێبكه‌یه‌وه چی له فه‌رماندی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ی هات؟ بۆچی ده‌ستگیر نه‌كرا؟ من پێتئه‌ڵێم چی روویدا. كه‌یسه‌كه‌ی گوازرایه‌وه بۆ یه‌كێك له دادگاكانی هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌كی سحری سوڵحی عه‌شایه‌ری بۆ كرا و چاره‌سه‌ر كرا. چیرۆكه‌كه لێره كۆتایی نایه‌ت، به‌یانیه‌ك هه‌ڵده‌ستێته‌وه و بووه به لیوا. له شه‌وروژێكدا له كه‌سێكی هه‌ڵاتووی داواكراوه بوو به فه‌رمانده‌ی هێز و هێزه‌كه‌شی به فه‌رمی بووه به‌شێك له حكومه‌تی هه‌رێم. ئه‌مه شتێكی سه‌یره، هه‌ر زۆر سه‌یره. پێش هه‌موو شتێك ئه‌مه بێڕێزییه به پێكهاته‌ی سه‌ربازی ئێمه. ئه‌وان باسی چاكسازیده‌كه‌ن له هێزی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌مه چاكسازییه‌كه‌یه؟ كه‌سێكی راكردووی تۆمه‌تبار بكه‌ن به فه‌رمانده له شه‌ورۆژێكدا.
لیزێ پۆرته‌ر: پێتوایه ئه‌مه پارتییه كه ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی هێز دروستبكات؟
بافڵ تاڵه‌بانی:
پێویستیان به‌وه نیه هێز له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا دروست بكه‌ن، به جددی پێویستیان به‌وه نییه. له خراپترین كاتی په‌یوه‌ندی نێوان من و كاك مه‌سعود كه به ددان و نینۆك شه‌ڕمانده‌كرد له به‌غدا، كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دروستبوو. من ته‌له‌فۆنم بۆ كاك مه‌سعود كرد و پێم وت: ئه‌گه‌ر شتێك روویدا من و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر دێین و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌وێت خه‌ڵك وابیربكه‌نه‌وه كه كورد یه‌كگرتوو نییه.
ئه‌مه هه‌مووی هه‌له بۆ خه‌ڵكی خراپ كه شتی خراپ بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه بخه‌یته سه‌ر ئاگر ته‌نیا یه‌ك ته‌قه‌كردن پێویسته، كه‌سێك له‌ولا گولله‌یه‌ك ده‌ته‌قێنێت و كه‌سێكی تریش له‌ملا وه‌ڵامیده‌داته‌وه، شته‌كان هه‌مووی تێده‌چێت به‌سه‌ر یه‌كدا و پێش ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ستی پێبكه‌یت هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاگر. له‌به‌ر ئه‌وه من هه‌رگیز تۆڵه‌ی ئه‌م شتانه ناكه‌مه‌وه، ده‌نا زۆر ئاسانه. هۆزه‌كانی لاكه‌ی تر ده‌ستم ماچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزیان بۆ دروستبكه‌م و ئه‌شتوانم بۆ به كاریگه‌رانه ئه‌و كاره بكه‌م. ته‌نانه‌ت ئێستا ناوی سێ له‌وانه له مێشكمدایه كه ده‌توانم هێزیان بۆ دروست بكه‌م.
لیزێ پۆرته‌ر: له دهۆك و هه‌ولێر
بافڵ تاڵه‌بانی: به دڵنیاییه‌وه، به‌ڵام ناكرێت خراپه به خراپه وه‌ڵام بدرێته‌وه. ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان كه یه‌كێتی ئه‌و یارییه ناكات. من ئاماده نیم ئه‌و یارییه بكه‌م چونكه یارییه‌كی خراپه، باوه‌ڕیشم وایه به‌مزووانه پارتی له‌وه تێده‌گات كه ئه‌و جۆره یارییانه ئه‌نجامیان نابێت.
لیزێ پۆرته‌ر: خه‌ڵكی خه‌میانه كه ئایا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانی 1990كان كه یه‌كێتی و پارتی شه‌ڕیان له‌دژی یه‌كتری ده‌كرد.
بافڵ تاڵه‌بانی:هه‌رگیز، به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مندا.
لیزێ پۆرته‌ر: با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تی بۆری غاز، كار گروپ گرێبه‌ستی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی وه‌رگرت.
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر، كار گروپ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو ئه‌و پرۆژه‌یی پێدرا، هیچ پرۆسه‌یه‌كی ته‌نده‌رین نه‌بوو، نه‌شچوو بۆ ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و غاز. هیچ ته‌نده‌رێك له ئارادا نه‌بوو. كه‌سێك به‌یانی له‌خه‌و هه‌ستا و وتی: با ئه‌مه بۆ كار گروپ بێت. كێ خاوه‌نی كار گروپه؟ ئه‌وه گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر روونه
چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ن هه‌مووان دانبیشن به‌بێ ده‌نگی و بڵێن، نه‌خێر نه‌خێر، ئاساییه ئه‌و شته له‌پێناو سه‌قامگیری هه‌رێمه‌كه‌مان، له‌پێناو حكومه‌تی هه‌رێم با هیچ شتێك نه‌ڵێین. ئه‌مه بێڕێزییه به خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌م شتانه رووده‌ده‌ن. گه‌یشتووه‌ته لوتكه، راهاتوون كه ساخته‌كاری ئه‌نجام بده‌ن. جارانسێ بۆ چوار كۆمپانیا ئاماده‌یی خۆیان ده‌رببڕیایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه وایلێهاتووه، كه گوێ به‌وه‌ش ناده‌ن، كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگاكه و راهاتوون كه پاره بخه‌نه گیرفانیانه‌وه. وایان لێهاتووه به‌یانیه‌ك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن و ده‌ڵێن: ئۆو كارگروپ، ئه‌مه‌ی بۆ ده‌رچوو، ئه‌مه بۆ كار گروپ.
لیزێ پۆرته‌ر: كار گروپ گرێبه‌ستی بۆری پێدراوه، له‌و كاته‌وه چی روویداوه؟ تۆ دژایه‌تی ئه‌و گرێبه‌سته‌ت ده‌كرد.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵی من ئه‌و كاره‌م كرد.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ی ئه‌وه ئێستا چی لێدێت؟ چی رووده‌دات.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ته‌واوه‌تی هیچ شتێك. من هه‌وڵمدا دانوستانیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام وه‌ك بینیمان دانووستانه‌كه گه‌یشتن به‌ش و به‌ش كاری كه ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجی من نیه. من ده‌مویست گفتوگۆ له‌سه‌ر ستراتج بكه‌م.
لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆ بیرۆكه‌یه‌كی جیاوازت هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كه‌رتی نه‌وت و غاز چۆن كار ده‌كات و چۆن ده‌بێت كاری تێدا بكرێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر تۆ كه‌رتی غازی هه‌رێمی كوردستانت گه‌شه‌پێبدایه كه زۆرینه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندایه ئه‌و پرۆسه‌یه چۆن ده‌بوو؟ به چ تیۆرییه‌ك ئه‌وه‌ت ئه‌نجام ده‌دات؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نامه‌وێت هه‌رگیز كارێكی وا بكه‌م. ئه‌مه تووشی سه‌رسوڕمانت ده‌كات، به‌ڵام ده‌مه‌وێت حكومه‌ت ئه‌و كاره بكات. به‌ڵام خه‌زیش ده‌كه‌م ئه‌و حكومه‌ته حكومه‌تی منیش بێت. ته‌نیا حكومه‌ت چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت كه به په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌ژمێردرێن. هه‌موو ئه‌وه‌ی كه پێویسته شه‌فافیه‌ت، پلانێكی یاسایی و دادپه‌روه‌رانه‌یه. نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه ئه‌م بابه‌ته زۆر ئاڵۆز بووه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی كه دادگای فیدراڵی عێراق داویه‌تی. ده‌بێت زۆر وریابین له‌باره‌ی ئه‌م شتانه، چونكه هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته به یاساوه، چونكه ئه‌وه نیشانمان ده‌دات كه ئێمه له‌كوێی هاوكێشه‌كه‌داین، هه‌ركاتێكیش كه ئه‌وه‌مان زانی له‌وانه‌یه بزانین بڕیاره دروسته‌كه بده‌ین.
تاكه شت كه من لێی دڵنیام ئه‌وه‌یه، سه‌ری خۆمان بكه‌ین به‌ژێر خۆڵدا و بڵێین: له به‌غدا شتێك رووینه‌داوه و هه‌موو شتێك باشه و با به‌رده‌وام بین هیچ شتێك باشنابێت و چاره‌سه‌رێكی باش نابێت.
له‌به‌ر ئه‌وه من هانی ئه‌وه ده‌ده‌م حكومه‌تی هه‌رێم له دۆخه‌كه تێبگات، با سه‌ره‌تا حكومه‌تی هه‌رێم رزگار بكه‌ین.
ئه‌م دواییانه من تۆمه‌تبار ده‌كرێم به‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم بڕوخێنم، من ئه‌گه‌ر بنمویستایه له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا ئه‌و كاره‌م ده‌كرد ته‌نیا به وتنی ئه‌وه‌ی كه، "با یه‌كێتی بێته‌ده‌ره‌وه له حكومه‌ت"، به‌ڵام ئه‌وه ویستی من نییه. شانازی ده‌كه‌م به‌و هه‌موو دانبه‌خۆداگرتنه‌ی یه‌كێتیش كه له ماوه‌ی رابردوودا نیشانیداوه. له‌نێو حكومه‌تی هه‌رێمیشدا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه زۆر به‌باشی كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه له‌ناوبه‌رن، پێویستیان به هاوكار ئێمه نیه، چونكه به‌بێ ئێمه‌ش خۆیان خه‌ریكه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
لیزێ پۆرته‌ر: هیچ پلانێكت هه‌یه بۆ گه‌شه‌دان بۆ بۆری غاز له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی له‌م ستاته‌دا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، من هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه ناكه‌م كه ئه‌وانی تر ئه‌نجامیاندا. هه‌رچی بكه‌ین پێویسته یاسایی بێت، شه‌فاف و متمانه پێكراو بێت. ئه‌گه‌ر بمویستایه شتێكی وابكه‌م چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر زۆر به‌ئاسانی ده‌متوانی بیكه‌م، رازیده‌بووم به‌و به‌شی كه بۆم دانراوه و گیرفانی خۆم پڕده‌كرد وه‌ك هه‌موو ئه‌وانی تر، به‌ڵام پێموایه زۆر نابه‌رپرسیارانه‌یه ئێستا ئه‌و كار بكه‌ین.
لیزێ پۆرته‌ر: وابزام دوێنێ فایه‌ق زێدانت بینی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌و هاوڕێیه‌كی ئازیزی منه.
لیزێ پۆرته‌ر: باسی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیتان كرد له‌باره‌ی كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێم.
بافڵ تاڵه‌بانی: راستگۆبم نه‌خێر،
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم پێش پێكهێنانی حكومه‌ت رێككه‌وتنێك كراوه بۆ كه حزبه كوردییه‌كان پشتیوانی پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ن و له به‌رامبه‌ردا فشاره یاساییه‌كانی سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و غازی بوه‌ستێنرێن كه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی ده‌ستیانپێكردووه، ئایا ئه‌م فشارانه به‌راستی كه‌م بوونه‌ته‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر،
ئه‌مه بڕیارێكی یاساییه و په‌یوه‌سته به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پێیوابێت، ئه‌م بڕیاره نایاساییه و دانی پێدا نه‌نێت ناگه‌ین به هیچ شوێنێك. له راستیدا ئه‌مه یه‌كێكی تره له‌و شتانی ئه‌م حكومه‌ته كه من زۆر بێزار ده‌كات، له بنه‌ماكانی دانووستاندن تێناگه‌ن، وادابنێ ئۆتۆمبێلێمان هه‌یه كه وادانراوه به 10 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت، من ده‌مه‌وێت به 5 هه‌زار دۆلار بیكڕم. نرخی راسته‌قینه‌ی خۆشی 7 هه‌زار دۆلاره، هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌وه ده‌زانێت كه نرخه راسته‌قینه‌كه‌ی 7 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كه‌یت ده‌ڵێت 12 هه‌زار و 500 دۆلار.
لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌ویت كه بیركردنه‌وه‌كانت زۆرتر له قازانجی ناوه‌نده له‌باره‌ی نه‌وت و غازه‌وه و ده‌ته‌وێت پردی زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست بكه‌یت.
بافڵ تاڵه‌بانی: من شه‌فافیه‌تم ده‌وێت، شه‌فافیه‌ت له‌كوێ بێت منیش به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌ڕۆم.
قوباد ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زۆر باشی هه‌یه و پێموایه ئه‌م مانگه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت دینار به دیناری داهاتی باج و سنووره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنڵاین ببینن ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ند به ئێمه‌وه هه‌یه. بۆچی؟ چونكه ئێمه شه‌فافیه‌تمان ده‌وێت، به‌هیوام كه ئێمه ئه‌مان كرد ئه‌وانیش له لاكه‌ی تره‌وه هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن؟ بۆ عه‌ین زاله‌ش هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن، بۆ سه‌ر سنووری سووریاش هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن. راستگۆ بم، ئێمه ناوه‌ستین له چاكسازیی.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م هاوینه چه‌ندین هێرشمان بینی كه كرانه سه‌ر كۆرمۆر،
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له‌وێ كارده‌كه‌ن گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌یان ده‌ویست كه جارێكی تر ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌مه من تووشی سه‌رسوڕمان ناكات.
لیزێ پۆرته‌ر: چ گه‌ره‌نتیه‌ك؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه هیچ كه‌س ناتوانێت هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بدات له‌م كاته‌دا كه ئه‌م هێرشانه دووباره نابنه‌وه. هه‌ركات حكومه‌ت توانی باشتر كاره‌كانی بكات و تێگه‌یشتێكی باشتری هه‌بێت بۆ دۆخه‌كه ئه‌وكات پێوایه ده‌توانین هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و ئه‌وه‌ی كه گه‌ره‌نتی بده‌ین ئه‌م كۆمپانیایانه. به‌ڵام ناتوانین گه‌ره‌نتی بده‌ین هه‌تاوه‌كو زانیاری ته‌واومان نه‌بێت له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان كه ئه‌م شتانه چۆ روویانداوه و بۆچی رووده‌ده‌ن؟
لیزێ پۆرته‌ر: چ شتێك تۆ ئه‌هێنێت بۆ به‌غدا؟ وه‌ك دیاره ئه‌م ماوه‌یه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ت هه‌بووه و شاندی حكومه‌تی هه‌رێمیش لێره‌یه له به‌غدا له‌م ساته‌دا.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌م ئێواره‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵا هه‌یه له به‌غدا كه من نێوه‌ندگیره‌كه‌یم و رێكمخستووه. ئه‌وه هۆكاری سه‌ردانی منه بۆ به‌غدا، كه هه‌موو حزبه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت قه‌ناعه‌ت بكه‌ن و ده‌ستبه ئه‌جێندای ئیشكردن بكه‌ن. ئه‌مڕۆ بابه‌تی گرنگ باس ده‌كه‌ین و پێشموایه ئه‌بێت شتی له‌م شێوه‌یه‌ش له كوردستان بكه‌ین.
لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستت هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه وایكردووه من لێره بم، ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت لێره له ماڵی مام جه‌لال. من حه‌زم له سه‌ردانیكردنی به‌غدا هه‌یه و هاوڕێكانیشم ده‌بینم، حه‌زم له بینینی فایه‌ق زێدان و هه‌موو هاوڕێكانی ترم هه‌یه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا یه‌كێتی هیچ دانووستاندنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی شیاع سوودانی كردووه به‌جیا له پارتی له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێم؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر، ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌مان به حكومه‌تی عێراقی وتووه كه یه‌كێتی بۆچوونی جیاوازی ده‌رباره‌ی زۆر شت هه‌یه و بۆ ئێمه زۆر گرنگه كه هه‌موومان یه‌كگرتوو بین. دیسانه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێمه‌وه، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێم پێویستبوو ئه‌نجامی بده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم خواستی ئه‌نجامدانی شتێكی له‌م شێوه‌یه‌ی نییه، پێیباشه ئه‌و شتانه بكات كه پێشتر من بۆم باسكردیت.
لیزێ پۆرته‌ر: باسی ئه‌وه‌ت كرد كه هاتوویت بۆ ئێره بۆ بینینی هاوڕێكانت، پێموابێت، موسه‌نا سامه‌رایی و قه‌یز خه‌ز عه‌لی-شت بینیووه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ ره‌یان كلدانی (سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی بابلیون)م بینیوه. چه‌ند وه‌زیرێكم بینیون، به‌ڵام هێشتاش پیرۆزبایم له زۆرێكیان نه‌كردووه، ئه‌مه‌وێت هه‌موویان ببینم و پێیان بڵێم: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت پشتیوانتان بێت، یه‌كێتی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتووی ده‌وێت، یه‌كێتی هانتان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئیشی باش بكه‌ن له‌دژی گه‌نده‌ڵی، یه‌كێتی هانتان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئه‌نجام بده‌ن و ناشبێته سه‌رئێشه بۆتان، چونكه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا به‌شی پێویست سه‌رئێشه هه‌یه. ده‌مه‌وێت پێیان بڵێم: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی چه‌ندین قوربانیمان داوه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م قوربانیدانه. ئه‌مه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگات كه من نامه‌وێت كێشه‌ی زیاتر دروستببێت، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت هۆكار بم بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كان ئاسانتر بن.
لیزێ پۆرته‌ر: ئێستا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید چۆنه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: زۆر باشه، شه‌وی رابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵی بووم.
لیزێ پۆرته‌ر: باسی چیتان كرد؟
بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌موو شتێك.
لیزێ پۆرته‌ر: له كۆتایدا ئه‌و كاندیدی ئێوه نه‌بوو
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه نابێت مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیره‌كه و دوو بیرۆكه‌ی هه‌یه سزا بدرێت، له‌كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌موو گره‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك شته. پێموانییه دانانی پلانی زیره‌كانه هه‌رگیز سزای به‌دواوه‌بێت.
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته تۆ ئێستا ئیشی له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌یت و وه‌ك ئه‌وه سه‌یری ناكه‌یت كه "كاندیدی ئێوه نه‌بووبێت"؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئایا تۆ ده‌زانیت كه من له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه گه‌وره‌بووم؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه من پێموایه سه‌یره كه تۆ كردنی پرسیارێكی له‌م شێوه‌یه به پێویست ده‌زانیت!
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ویش و به‌رهه‌م ساڵحیش له به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ تۆ بوون.
بافڵ تاڵه‌بانی: پێم سه‌یره خه‌ڵك پرسیاری له‌م شێوه‌یه ده‌كات! من چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ كاك له‌تیف و ژیاوم و خاتوو شانازی پوورم ئێمه‌ی گه‌وره كردووه.
لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاندیدی ئێوه نه‌بوو.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌ی كاندیدی كێ بوو؟!
لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه راسته ئه‌و یه‌كێتییه، به‌ڵام كاندیدی پارتیش بوو.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئایا ئه‌و كاندیدی پارتی بوو؟ ئایا كاندیدی پارتی نه‌بوو؟ ئایا هه‌ر به‌راست كاندیدی پارتی بوو؟!
لیزێ پۆرته‌ر: واده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له نێوه‌نددا بووبێت.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌جدی؟! پێویسته ئاوا سه‌یری بكه‌ین؟ یان به‌و شێوه‌یه‌ی كه پارتی هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی تری له‌به‌ده‌مدا نه‌مابوو جگه له‌وه‌ی كه پشت به د. له‌تیف ببه‌ستن و له راستیشدا بیرۆكه‌یه‌كی باش بوو كه كارێكی وایان كرد.
لیزێ پۆرته‌ر: به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وازیان له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د هێنا له كۆتایدا.
بافڵ تاڵه‌بانی: بێگومان وایان كرد.
لیزێ پۆرته‌ر: به‌رای تۆ ئه‌كرا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له به‌غدا ئیش بكات؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نا پێموانییه و پێموایه كه ئه‌و ته‌نیا مه‌ڕێكی قوربانی بوو كه ناوه‌كه‌شی هێنرایه پێشه‌وه هه‌ر وابیرمه‌كرده‌وه كه ئه‌و مه‌ڕی قوربانیه. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د چیرۆكێكی باشی هه‌یه و كه‌سێكی خاوه‌ن توانایه، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی باش نین له به‌غدا و ئه‌زموونی سیاسه‌تكردنی نییه له به‌غدا، كه هه‌ڵیشبژێردرا من به‌لامه‌وه سه‌یر بوو و یه‌كسه‌ر وتم: ته‌واو، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ، به‌ڵام به‌داخه‌وه وانه‌بوو و ته‌ینا بڕیارێكی سه‌یر بوو.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه‌وێت ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و توركیا گفتوگۆ بكه‌ین.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ
لیزێ پۆرته‌ر: سوپای پاسدارانی ئێران چه‌ند جارێك هێرشی كرده سه‌ر باره‌گای حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له سلێمانی و كۆیه.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه زیاتر له 900 هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیامان هه‌بوو هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه‌ی ئێران. ئێمه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌شمانه‌وێت چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام قورسه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزرێته‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: با یه‌كه‌مجار باسی توركیا بكه‌ین، ئێمه ئه‌زانین كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هه‌بووه له كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ، چیت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه سه‌ركۆنه‌ی سه‌رجه‌م هێرشه‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت كوشتنی هاووڵاتییانی بێ‌تاوان. ئێمه تێده‌گه‌ین كه توركیا كێشه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه هانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ده‌ین به گفتوگۆ، چونكه مرۆڤ نابێت رێگه‌ی ده‌رچوونی خۆی له كێشه خاپوور بكات و دواتر نه‌توانێت لێی بچێته ده‌ره‌وه. پێویسته هه‌مووان له‌سه‌ر رێگای ده‌رچوونیان له كێشه گفتوگۆ بكه‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه هانی ده‌ده‌ین و لایه‌نگری ئه‌نجامدانی گفتوگۆ ده‌كه‌ین.
لیزێ پۆرته‌ر: وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2013 له توركیا هه‌بوو (پرۆسه‌ی ئاشتی)؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ته‌واوه‌تی.
لیزێ پۆرته‌ر: تۆ باسی دایه‌لۆگ ده‌كه‌یت، به‌رای تۆ ئه‌م شته چۆن رووده‌دات كه دایه‌لۆگ دروست ببێت، ئایا هاكان فیدان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردون له‌م باره‌یه‌وه؟ ئایا ئێوه چوون بۆ ئه‌نكه‌ره؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌راستی ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌مه‌وه، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه و ئه‌بێت توركیا قسه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكات.
لیزێ پۆرته‌ر: قسه‌كه‌ت دروسته، به‌ڵام ئایا هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه رۆژێك یه‌كێتی ببێته نێوه‌ندگیری بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بتوانین هاوكاری ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه پێمانخۆش نییه هیچ كوردێك یان هیچ كه‌سێك بكوژرێت. به‌رای من كاتێك كه‌سێك بۆ چه‌ندین ساڵ رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌میشه هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی نابێت پێویسته ستراتیژێكی نوێ بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر من بوومایه وامده‌كرد!
لیزێ پۆرته‌ر: تا ئێستا توركیا داوای هاوكاری لێكردون له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیان؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه هه‌رگیز رێگه‌خۆشناكه‌ین یان هاوكاری كه‌س ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر كورد، ئه‌مه‌ش شتێك نییه كه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به توركیاوه هه‌بێت و بڵێن: ته‌نیا هاوكاری توركیا ناكه‌ین. ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌س وایه و ئیشی ئێمه نیه یارمه‌تی كه‌س بده‌ین له هێرشكردندا.
لیزێ پۆرته‌ر: توركیا له ئێستادا پلانی ئۆپراسیۆنێكی تر هه‌یه له سووریا و ده‌شڵێن: هێرشی زیاتر له سلێمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌یت له‌مه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: چاوه‌ڕێی پێكدادان ده‌كه‌م و پێشموایه ئه‌مه باش نییه. لێره له به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم قسه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش زۆر بێزارن له‌م دۆخه و منیش گله‌ییان لێناكه‌م و هه‌ر ئه‌بێت وابن. من پێموایه نابێت ئیتر هێرشی تر ببینین، پێشموایه تاكه رێگه‌ی ده‌ربازبوون له‌مه بریتیه له، گفتوگۆ. ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به براكانمه‌وه هه‌یه له سووریا دڵم له‌لایانه، چونكه ئه‌وان پاڵه‌وانی شه‌ڕی داعشن و ئه‌وه‌شی كه له سووریا رووده‌دات پێویست نییه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌رۆدۆغان بوویتانه چیت ئه‌كرد؟ چۆن گفتوگۆت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كرد؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نامه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه. نامه‌وێت ببمه ئه‌ردۆغان، ئه‌مه‌وێت بافڵ بم.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م دواییه چه‌ندین هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانمان بینی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هه‌فته‌ی پێشووش شیاع سودانی وتی: پاسه‌وانی سنووری فیدراڵی ده‌نێرنه سه‌ر سنووره‌كانی ئێران - عێراق.
بافڵ تاڵه‌بانی: زۆر باشه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه ویستی ئێران بوو و ئه‌وه‌نده‌شی من بزانم له ئێستادا سنووره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاسه‌وانه كورده فیدراڵییه‌كاندان.
بافڵ تاڵه‌بانی: وانیه، كێشه‌ی كه‌می ستافمان هه‌یه. ئێمه 600 بۆ 700 كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و له به‌رامبه‌ردا ته‌نیا یه‌ك لیوامان هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن لێی. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ باسمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ستافی زیاتری بۆ دابنێت و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌وانیش به‌ڵێنیانداوه كه وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا لیوایه‌كی تری بۆ دروستبكه‌ن و كۆنترۆڵی سنووره‌كان بكه‌ن. پێشموایه كه گرنگه بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان شتێكی له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌بێت.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا كورد ده‌بن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌گه‌ر به ئه‌قڵانی بیربكه‌ینه‌وه، به‌ڵێ كورد ده‌بن، خۆ ناچین له به‌سره‌وه خه‌ڵك بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر سنوری عێراق و ئێران له كوردستان پاسه‌وانیه‌تی بكه‌ن. پێشموایه ئه‌مه شتێكی باشه و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری ده‌دات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باشه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
لیزێ پۆرته‌ر: ئێران له‌وانه نییه ئه‌م شته قبوڵ بكات، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هێزی ناوه‌ند كۆنترۆڵی سنووره‌كان بكات.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌ی خۆ ئه‌وانیش پۆلیسی سنووری فێدراڵین.
لیزێ پۆرته‌ر: له‌وانه‌یه كوردبوونی ئه‌م لیوایانه كێشه بێت
بافڵ تاڵه‌بانی: نا پێموانییه ره‌چه‌ڵه‌ك و ئاینی ئه‌م كه‌سانه ببێته كێشه. پێموایه، كێشه‌ی ئه‌وان له كه‌می پاسه‌وانی سنووره.
لیزێ پۆرته‌ر: شتێكی تر كه ئێران ده‌یه‌وێت بریتیه له چه‌كداماڵینی گروپه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كان.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌مه پێشتر روویداوه چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كراوه.
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵام ئه‌وان ئێستا چه‌كدارن
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵی وایه، ئه‌وان هه‌میشه چه‌كیان هه‌بووه، هه‌موو حزبه‌كانیش چه‌كیان هه‌یه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئێران ده‌ڵێت: نامانه‌وێت چه‌كداربن، چونكه له سنووره‌كانه‌وه چه‌ك به قاچاخ هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵی ئێران، هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڵێت.
لیزێ پۆرته‌ر: هه‌رگیز رازی ئه‌بیت به‌وه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی له سلێمانی هه‌ن چه‌كه‌كانیان دابماڵرێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وه بڕیاری من نییه، بڕیاری حكومه‌ته.
لیزێ پۆرته‌ر: راسته، به‌ڵام واپێده‌چێت له ئێستادا حكومه‌ت پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئێوه بێت.
بافڵ تاڵه‌بانی: تا ئێستا هیچ شتێك پێویستی به ره‌زامه‌ندی من نه‌بووه، وابزانم باش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده دیسانه‌وه من ئه‌مه دووپاتده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه بڕیاری حكومه‌ته‌وه، پێویستیشه حكومه‌ت بڕیار بدات كه ئایا ده‌یانه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌ن یان نایانه‌وێت. یان حكومه‌تی هه‌رێم یان حكومه‌تی ناوه‌ندیی یه‌كێكیان پێویسته بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدات كه ئایا ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامده‌بێت!
ئه‌م هێرشانه زۆر جیاوازن. تۆش ئه‌وه ئه‌زانیت، وانیه؟ ئێرانییه‌كان كاتێك كه هێرش ده‌كه‌ن هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: سبه‌ی له‌م كاته‌دا هێرش ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت به پارێزگاره‌كانیش ده‌ڵێن.
پێموابێت ته‌نانه‌ت به پارێزگاره‌كانیش ده‌ڵێن: كه له‌م سه‌عات و خوله‌كه‌دا هاووڵاتی هاتووچۆ ده‌كات.
من ئه‌م بابه‌ته‌م له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان باسكردووه، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و شتانه‌ی كه من دوێنێ له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له عێراق باسم كرد.
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵێ بینیم، كه سه‌ردانت كردبوو.
بافڵ تاڵه‌بانی: واده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر جددی بن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م بابه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان، كه‌واته ئه‌م كێشه‌یه به كوێده‌گات؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وان ئێستا كۆمیته‌یه‌كی ئاسایشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و ئێستا سه‌رقاڵی پلاندانانن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا له حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا و تاران پێكهاتووه ئه‌و كۆمیته‌یه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ به‌غدادیشی تێدایه و قسه‌كه‌ت دروسته.
لیزێ پۆرته‌ر: پێتوایه ئه‌و كۆمیته‌یه هێرشه‌كان ده‌وه‌ستێنێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه زۆر زووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره، با چاوه‌ڕێكه‌ین و بزانین چی رووده‌دات له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا و پێموایه زۆر شت روونده‌بێته‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه‌وێت باسی به‌سیاسیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌م، له كۆتا چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كوردسات شێخ جه‌عفه‌ر وتی: یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 به‌باشی به‌ڕێوه‌ناچێت.
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر به‌باشی به‌ڕێوه‌ناچێت.
لیزێ پۆرته‌ر: بۆچی وایه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نازانم بۆچی وایه، ئێمه زۆر كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. پێشتریش ئه‌م بابه‌ته‌م باسكرد، كه پێویسته دامه‌زراوه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین. پێموایه لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ئه‌مه وه‌ك هه‌لێك به‌كاربهێنێت بۆ به‌هێزكردنی سوپاكه‌ی به‌سه‌ر لایه‌نێكی تردا و ئه‌مه‌ش باش نییه. سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌سیاسیكردنی هه‌موو شتێك. هه‌موو شتێك به سیاسی كراوه.
یه‌كخستنی هێزه‌كان ئه‌و شته‌بوو كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مام جه‌لال بیری لێكردبووه‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: یه‌كخستنی هێزه‌كان؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه زۆر سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان و هاوپه‌یمانه‌كانی ترمان به‌ره‌وپێشچوونی باشمان به‌خۆوه بینووه له‌م بابه‌ته‌دا.
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته پێویسته چی بكرێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: له‌بیرته پێموتی، هه‌موو شتێك به‌یه‌كه‌وه ده‌وه‌ستێت؟ ئه‌مه یه‌كێكه له نمونه‌كانی ئه‌وه كه به‌ربه‌ستی خراوه‌ته‌به‌رده‌م.
لیزێ پۆرته‌ر: ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانانیش خه‌ریكه ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت هاوكاریی و پشتیوانییه‌كان به‌رده‌وام بن هێزه‌كانتان یه‌ك بخه‌ن"
بافڵ تاڵه‌بانی: پێویستبوو زیاتر پێگه‌ی خۆیان به‌كاربهێنن، ته‌نانه‌ت پێویستبوو نقورچێكمان لێ‌بگرن.
لیزێ پۆرته‌ر: بێمتمانه‌یی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیشدا هه‌یه
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه ئه‌وه وێناكردنی دۆخه‌كه‌یه له‌باشترین حاڵه‌تی خۆیدا (تۆ زۆر به‌ڕێزه‌وه وێنای ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌یت)، به‌ڵام ئێمه كوردین و زۆر ئاسانه كه چاكی بكه‌ینه‌وه، ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو.... یه‌ك هه‌نگاو پێویسته.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م دواییانه كه‌یسی كوڕێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان هه‌بوو به‌ناوی سه‌هه‌ند ئه‌حمه‌د، كه له زیندانی پۆلیسدا كۆچی دوایی كرد. خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێن: لێیدراوه، پۆلیسیش ده‌ڵێت: رایكردووه و كه‌وتووه و مردووه.
بافڵ تاڵه‌بانی: من قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناكه‌م تاوه‌كو ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان رانه‌گه‌یه‌نرێت و پێموابێت كارێكی ژیرانه نییه له‌ڕووی یاساییه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌م.
لیزێ پۆرته‌ر: باشه. با باس له بابه‌تێكی جیاواز بكه‌ین، به‌م دواییه ده‌بینین ژماره‌یه‌كی زۆر تۆمه‌تباری داعش له سلێمانی ده‌ستگیر ده‌كرێن.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، ئه‌م شته به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت دوێنێ شه‌و یه‌كه‌كانی دژه‌تیرۆر تاوه‌كو دره‌نگانی شه‌و سه‌رقاڵی ئۆپراسیۆن بوون.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌توانیت هه‌ندێك زانیاریم پێبده‌یت كه ئه‌وان چۆن كارده‌كه‌ن؟ ئایا ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی زانیاریتان پێده‌دات؟ ئه‌م بابه‌ته چۆنه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێمباشه نه‌چمه نێو ورده‌كاریی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له هه‌موو شوێنێك ئۆپراسیۆنی خۆیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان. له هه‌ر شوێنێك هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر یان هاوپه‌یمانه‌كانیان پێیانوابێت ئامانجێك هه‌یه كه مه‌ترسییه خواستی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن، له رابردووش‌دا وایان كردووه، بۆ نمونه چه‌ندین تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه و ناردوونیانه‌ته‌وه بۆ باشووری عێراق. كه‌واته، وه‌ڵامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڵێیه، له هه‌رشوێنێكه‌وه زانیاری هه‌بێت، ئه‌وان ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌دژی تێرۆریزم، له هه‌رشوێنێك.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ڵكشاندایه؟ یان ژماره‌ی ئه‌و داعشانه له هه‌ڵكشاندایه كه ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان خۆیان حه‌شار بده‌ن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموابێت به‌شێكی به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌وه‌یه كه له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی ئێمه‌دا هه‌یه و هه‌ردوولاكه‌ی سنووریش فشه‌ڵن. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی عێراق باسی بكه‌م، چۆن ده‌توانین پێگه‌ی خۆمان له‌و ناوچانه به‌هێزتر بكه‌ین و پێشموایه نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییانه هاوكارییه‌كی باش ده‌بێت.
پێشموایه نابێت داعش به كه‌م بگرین. نابێت وا بیربكه‌ینه‌وه كه داعش كۆتایی هاتووه و مه‌ترسییه‌كه‌شیان نه‌ماوه، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه وانییه. هیواخوازم له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته نوێیه بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌و مه‌ترسییه كه‌م بكه‌ینه‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: چه‌ندین ساڵه باسی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ده‌كرێت له ناوچه جێناكۆكه‌كان.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه زۆر به‌خێرایی به‌ره‌وپێشوچوونی به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئێمه هاوكار و پشتیوانی هه‌موو شتێكین كه ئارامی هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزێت و ببێته هۆكاری خستنه‌سه‌ركاری خه‌ڵكه‌كه‌مان.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا لیوا هاوبه‌شه‌كان به‌یه‌كه‌وه ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێم: له داهاتوودا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڕای من ئه‌وه خاڵه گرنگه‌كه‌یه، چۆن پاره‌دار ده‌كرێن و كێ پاره‌یان پێده‌دات؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ.
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته، ناتوانن ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن و كاری هاوبه‌ش بكه‌ن.
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه ئه‌وانه شتگه‌لێكی ئاسانن و به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا كه بودجه‌ی 2023ی عێراق په‌سه‌ندكرا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێویسته هیوابخوازم كه وابێت، چونكه پێموانییه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و كاره بكات.
لیزێ پۆرته‌ر: تۆ ده‌ڵێیت داعش كۆتایی نه‌هاتووه، پێتوایه ئاستی مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم و عێراق چه‌نده؟
بافڵ تاڵه‌بانی: زۆر مه‌ترسین، چونكه ئه‌وان هه‌موو هه‌لێك و بۆشاییه‌ك ده‌قۆزنه‌وه. كه‌واته ئه‌بێت بۆشاییه‌كان نه‌هێڵین. ئه‌م كێشه‌ی نه‌بوونی متمانه‌یه نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌ڵكو له‌نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندیش هه‌یه. ئێمه ئێستا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه باشتربێت و ئیشی باشده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. دوێنێ گروپێكی تۆكمه له‌م هێزانه لێره‌بوون، چاویان به هاوبه‌شه‌كانیان كه‌وت و گفتوگۆكانیان زۆر به‌رهه‌مدار بوون. ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌یه كه ئه‌م هێزانه، به‌تایبه‌تی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی و سوات زۆر له‌نزیكه‌وه ئیش له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و تیرۆریستان ده‌كه‌نه ئامانج. ئه‌گه‌ر سه‌یری ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بكه‌یت كه له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستگیر كراون و راده‌ستی به‌غدا كراونه‌ته‌وه بۆتده‌رده‌ده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ هیچ ناوچه‌یه‌كی تر به‌راورد ناكرێن له كوردستان.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ئه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه ئامانجه‌كان له ناوچه‌كانی تر كه‌مترن، ژماره‌ی داعشه‌كان كه‌متره؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه ئه‌منییانه به‌باشی ئیشی خۆیانده‌كه‌ن.
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته پێتوایه داعش به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌بێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵێ.
ئێمه ئۆپراسیۆنی زۆرمان هه‌یه و من زۆر شانازی ده‌كه‌م به هێزه ئه‌منییه‌كانمانه‌وه، چونكه كه‌سانی ئازا و ژیرن.
لیزێ پۆرته‌ر: له ئێستاشدا ئه‌م هێزانه به‌ده‌ست كێشه‌ی داراییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئایا مووچه‌یان پێده‌درێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به دڵنیاییه‌وه وایه، به به‌رده‌وامی بودجه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت، مووچه‌ی ده‌زگای زانیاری بڕاوه چه‌ندین ساڵه، به‌شێكی زۆری پاره‌ی دژه‌تیرۆر بڕاوه. با رووداوێكت بۆ بگێڕمه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كم هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌شێكیان، ویستم هه‌ندێك قسه‌یان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ بكه‌م و وره‌یان پێببه‌خشم، ده‌زانی چی روویدا؟! سه‌یری ناوچاویان كردم و وتیان:، تۆ پێتوایه ئێمه ئه‌م كاره بۆ پاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین؟
لیزێ پۆرته‌ر: راسته، به‌ڵام له كۆتایدا پێویسته پاره به‌رنه‌وه بۆ خێزانه‌كانیان.
بافڵ تاڵه‌بانی: پێویسته زیندوو بمێننه‌وه، پێویسته بژێوی خێزانه‌كانیان دابینبكه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی پێمانبكرێت بۆ هاوكاری كردنیان درێغی ناكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه كردوومانه. ئه‌وان بڕبڕه‌ی پشتی یه‌كێتین. ئه‌مه زۆر خه‌مبارمه‌كات كه ئه‌م خه‌ڵكانه له‌بری ئه‌وه‌ی مه‌دالیایان پێبدرێت و خه‌ڵات بكرێن به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی به‌ئامانج ده‌گیرێن. ئه‌گه‌ر له شوێنێكی تری ئه‌م دونیایه بوایه ئه‌م خه‌ڵكانه وه‌ك پاڵه‌وان سه‌یر ده‌كران كه بێگومان ئێستاش پاڵه‌وانن لای هه‌مووان ته‌نیا لای هه‌ندێك كه‌سی پارتی نه‌بێت كه ئه‌م شته پێچه‌وانه‌یه. ئه‌مه‌ش شكستی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت نه‌وه‌ك هی من.
زۆر ئاسانه ئه‌م حكومه‌ته ببێته خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان، ئه‌وان به‌شێكن له حكومه‌ته‌كه كه‌واته ئه‌بێت حكومه‌ت شانازی بكات به‌وه‌ی كه ئه‌وان ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌دوای گۆڕانكارییه‌كانی نێو یه‌كێتی زۆر به قورسی كاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆن و راهێنانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆری عێراق بكات. جه‌لال شێخ ناجی، سه‌رۆكی ئێستای ده‌زگای زانیاریش به‌هه‌مانشێوه زۆر به قورسی كاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگای پاراستن به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن. زۆر نامۆبوو كه ئێمه بینیمان ئه‌توانین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه بیانیه‌كانمان ئیش بكه‌ین، به‌ڵام ناتوانین له‌گه‌ڵ یه‌كتری كاربكه‌ین، ده‌بوو له‌ڕێگه‌ی هاوبه‌شه بیانییه‌كانمانه‌وه زانیاری له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئاڵوگۆڕبكه‌ین. بۆ من ئه‌مه جۆرێك بوو له بێڕێزی، زۆر شه‌رمه‌زارییه‌كه ئه‌م شته، به‌ڵام پارتی هیچ خواستێكی نییه كه ئه‌م شته بگۆڕێت و هه‌نگاوبێت به‌ره‌و ئێمه، حه‌زیان له ئه‌نجامدانی كارێكی وا نییه. ئه‌مه‌ش هه‌مووی ده‌بێته بۆشایی و دووژمنه‌كان ده‌توانن وه‌ك هه‌ل بقۆزنه‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه سه‌رنجڕاكێشه، چونكه له رابردوودا پارتی هه‌میشه ده‌یوت، قورسه بتوانرێت له‌گه‌ڵ لاهور ئیش بكرێت. ئێستاش شته‌كان واده‌رده‌كه‌ون كه له ئاستێكی نزمدابن.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئۆ نا، ئێستا ئه‌و كوڕه چاكه‌كه‌یه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئێستا ئه‌و كوڕه چاكه‌كه‌یه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ ئێستا ئه‌و هاوڕێیانه و پارتیش ئه‌وی خۆشده‌وێت. زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌یان هه‌یه، پێشموایه بۆ سه‌قامگیریی له دوورمه‌ودادا ئه‌مه باشتره.
من خۆم به كوڕ خراپه‌كه نابینم، به‌پێچه‌وانه‌وه پێموایه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ من زۆر ئاسانه، به‌ڵام من به‌رپرسیارییه‌تییه‌كم هه‌یه و به‌رپرسیارییه‌تیه‌كه‌شم بریتیه له‌وه‌ی كه خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌م بكه‌م، دڵنیاببمه‌وه كه نانیان هه‌یه بخۆن و جلیان هه‌یه له‌به‌ری بكه‌ن. خۆشتده‌زانیت، ئێستا ساڵانی 1991 و 1992 نییه، خه‌ڵكی به‌وشته رازی نین كه جاران پێڕازیبوون. گه‌نجه‌كانی ئێمه هه‌مان ئه‌و شته‌یان ده‌وێت كه گه‌نجێكی به‌ریتانی ده‌یه‌وێت. ئیشیان ئه‌وێت، ئاسایشیان ئه‌وێت، ئه‌یانه‌وێت گه‌رم و داپۆشراوبن، خزمه‌تگوزاریی و وڵاتێكی پێشكه‌وتوویان ئه‌وێت. منیش هه‌مان ئه‌و شته‌م ده‌وێت بۆ خه‌ڵكه‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ویستنی ئه‌وه واتای ئه‌وه بێت كه من كه‌سێكی نه‌گونجاوم، ئه‌وه من ده‌ڵێم: من حه‌زناكه‌م نه‌گونجاو بم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستبكات زۆر به‌باشی ئه‌زانم چۆن نه‌گونجاو بم.
لیزێ پۆرته‌ر: بیستوومه پارتییه‌كان پێتده‌ڵن تۆ خۆسه‌پێنیت.
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه ئه‌وه هه‌ڵه‌ترین گوزارشته كه له كه‌سایه‌تی من كرابێت و له‌باره‌ی منه‌وه بوترێت، چونكه من حه‌زم له خۆسه‌پێنی نییه، حه‌زم له دیسپلینه و خۆشم زۆر پابه‌ندی دیسپلینم، باوه‌ڕم به پله‌به‌ندی و ئه‌قڵانیبوون هه‌یه، بڕوام به‌و شتانه هه‌یه كه سیتماتیكین و به‌پێی میتۆد ئه‌نجام ده‌درێن. پێموایه ده‌بێت شته‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌نجام بدرێن و له هه‌نگاوی یه‌كه‌وه بۆ دوو و له دووه‌وه بۆ سێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه خۆسه‌پێنییه به‌رای ئه‌وان ئه‌وه هه‌ڵه‌ی من نییه. پێموایه من خۆسه‌پێن نیم و به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر كۆمه‌ڵایه‌تیم، كینه له دڵ نیم، رقم له كه‌س نییه، ئه‌مه‌ش شتێكی بۆ ماوه‌ییه و له باوكمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌سێك ده‌سته‌واژه‌ی: رقم له‌م كه‌سه‌یه به‌كارده‌هێنێت، من هه‌رگیز لێی تێناگه‌م، چونكه یه‌ك كه‌سیش نییه له‌م سه‌رزه‌مینه كه من رقم لێی بێت.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌وه له‌ده‌ستدانی وزه‌یه.
بافڵ تاڵه‌بانی: خه‌ڵك هه‌یه كه من لێی نائومێدم، خه‌ڵكیش هه‌یه كه پێموایه: نه‌ئه‌بوو ئه‌و شته‌ی بكردایه كه كردی، یان ئه‌و رێگایه‌ی بگرتایه‌ته‌به‌ر بۆ كردنی ئه‌و شته‌ی كه كردی، به‌ڵام رقلێبوونه‌وه، هه‌رگیز.
وابزانم ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه به‌هۆی پێشینه‌سه‌ربازییه‌كه‌مه‌وه‌یه و رووخساریشم وا ده‌رده‌كه‌وێت. خه‌ڵكی سه‌یری رووخسارم ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: سه‌یركه زۆر توڕه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌وه من زۆرینه‌ی كات قسه‌ی خۆش ده‌كه‌م و پێده‌كه‌نم. ته‌نیا رووخسارم واده‌رده‌كه‌وێت و وابزانم ناتوانم ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌م.
لیزێ پۆرته‌ر: حه‌زده‌كه‌یت بۆ كاتێكی دورودرێژ له كوردستان بمێنێته‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵی به‌دڵنیاییه‌وه. ئێستا واملێهاتووه ناتوانم كوردستان به‌جێبهێڵم، كاتێك ئه‌چم بۆ ئه‌وه‌ی پشوویه‌ك وه‌ربگرم دوای دوو بۆ سێ رۆژ راسته‌وخۆ ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه چیتر ناچم بۆ وه‌رگرتنی پشوو.
لیزێ پۆرته‌ر: ناچیت بۆ به‌ریتانیا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: دوو ساڵه سه‌ردانی به‌ریتانیام نه‌كردووه، له‌وانه‌یه زیاتریش.
لیزێ پۆرته‌ر: له‌به‌ر كۆرۆنا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نا نه‌خێر به‌هۆی كۆرۆناوه نه‌بووه.
لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌وێش كاره‌سات هه‌یه.
بافڵ تاڵه‌بانی: بۆچی؟
لیزێ پۆرته‌ر: ئاگاداری حكومه‌ت هه‌یت، سێ سه‌رۆكوه‌زیران!
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه له‌دۆخێكدا نیم ره‌خنه له حكومه‌تی كه‌س بگرم. وه‌ڵامی من بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه، تۆ حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌ت بینیووه؟! به‌ڵام ئه‌وه راسته كه من خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تم بۆ بۆ به‌ریتانیا و خاوه‌نشكۆ (پاشای به‌ریتانیا هه‌یه). .
لیزێ پۆرته‌ر: زۆر باشبوو كه وتت خاونشكۆ، چونكه من تا ئێستاش شاژن به‌كارده‌هێنم.
بافڵ تاڵه‌بانی: منیش وه‌ك تێبینی ئه‌وه‌م نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی لێم تێكنه‌چێت، چونكه منیش له‌نێوان شاژن و خاوه‌نشكۆ لێمتێكده‌چێت، به‌ڵام زۆر شانازی ئه‌كه‌م به‌و هه‌موو یارمه‌تییه‌ی ئه‌وان بۆ ئێمه و ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵیان كردین. ئایا ئه‌زانیت كه به‌ریتانیا چاكه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ كردین.
لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستت چییه له‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه كرابووینه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆمان، نه‌مانئه‌توانی به زمانی خۆمان قسه بكه‌ین، قوتابخانه‌كانمان و ماڵه‌كانمان سووتێنرابوون، شاژن ماڵی به ئێمه‌دا، خستینییه قوتابخانه، نانی پێداین، پێموایه مرۆڤ نابێت ئه‌م شتانه له‌بیر بكات، وه‌فا!
بۆیه پێموایه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه سوپاسگوزاربین بۆ ئه‌و شته. هیچ كه‌س قه‌رزاری تۆ نییه كه هه‌موو شتێك پێببه‌خشێت. من له عێراق كرامه‌ده‌ره‌وه له چه‌ند وڵاتێكی تری دراوسێ خۆم بینییه‌وه، هیچ یه‌ك له وڵاتانه نه‌یانتوانی بمانگرنه‌خۆیان تا له كۆتاییدا له به‌ریتانیا گیرساینه‌وه.
پێویستبوو ئێمه خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه رابهێنین و پێشموایه ئه‌و فره كلتورییه‌ی له‌وێ هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه پێویسته، هه‌رچه‌نده هه‌موو وڵاتێك كه‌لتوری خۆی ئه‌بێت هه‌بێت. ئێمه هه‌موومان فێری ئینگلیزی بووین. ته‌نانه‌ت داپیره‌شم له‌و ته‌مه‌نه‌دا فێری شۆفێری بوو و شۆفێری ده‌كرد بۆ كۆمپانیای سه‌ینز بۆری. له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه مرۆڤ پێویسته زۆر سوپاسگوزار بێت، ئێستا هه‌ندێك شتی سه‌یر ئه‌بیستم، به‌ڵام تازه من پیربووم و له‌وانه‌یه بیركردنه‌وه‌م جیاواز بێت.
لیزێ پۆرته‌ر: پرسیارێكی تری جددیم هه‌یه.
بافڵ تاڵه‌بانی: ته‌نیا یه‌ك دانه؟
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵی یه‌ك دانه، له‌وانه‌یه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به شاره‌زایی تۆشه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام پێمخۆشه كه بیركردنه‌وه‌ی تۆ له‌باره‌وه بزانم. سكاڵایه‌كی یاسایی هه‌یه له پاریس كه عێراق له‌دژی توركیا جوڵاندوویه‌تی، به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. پێده‌چێت بڕیاردانیش له‌سه‌ری نزیك بووبێته‌وه، پێتوایه ئه‌م بابه‌ته چۆن كارده‌كاته سه‌ر توانای هه‌رێمی كوردستان له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا.
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه ئه‌وه كار له هه‌موو شتێك ده‌كات، قسه‌كه‌ی تۆ دروسته، ئه‌م بابه‌ته شاره‌زایی من نییه، زیاتر په‌یوه‌ندی به قوباده‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ڵێ، پێموایه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌موو شتێك.
لیزێ پۆرته‌ر: هیچ لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاردان له‌سه‌ری دوابخرێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: راستگۆبم له‌گه‌ڵت، هیچی ئه‌وتۆم له‌باره‌یه‌وه نه‌بیستووه.
لیزێ پۆرته‌ر: كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دوو لایه‌نه‌یه و بیستوومانه كه به‌غدا بانگه‌شه‌ی ده‌یان ملیار دۆلار ده‌كات له‌باره‌یه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی: پاره‌یه‌كی زۆره.
لیزێ پۆرته‌ر: توركیا له ئێستادا ئه‌و بڕپاره‌یه‌ی نییه.
بافڵ تاڵه‌بانی: پاره‌یه‌كی زۆره، نه‌مئه‌زانی به‌و رێژه‌یه پاره‌كه زۆره.
لیزێ پۆرته‌ر: له چه‌ند كه‌سێكم بیستووه بڕی یاره‌كه له‌نێوان 26 بۆ 30 ملیار دۆلاره، به‌له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كه. پێتوایه هیچ رێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌داخه‌وه‌م، به‌ڵام ئه‌وه شتێك نییه كه من بتوانم وه‌ڵامه‌كه‌ی بده‌مه‌وه، چونكه زانیاری ته‌واوه‌تیم نیه و قوباد ئه‌و كه‌سه كه ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌وێت تۆ و یه‌كێتی زۆر نزیكترن له به‌غدا به به‌راورد به پارتی. بۆیه حه‌زئه‌كه‌م بزانم، باسی چاره‌سه‌ر و سیناریۆكانی چاره‌سه‌ركردن ده‌كه‌ن؟ كه چۆن ده‌بن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه ئێمه له‌به‌ر ئه‌م شته نزیك نین له به‌غداوه، ئێمه له به‌غداوه نزیكین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته نزیك بین له به‌غداوه. چ پێمانخۆش بێت یان نا ئێمه به‌شێكی عێراقین.
پێموایه یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌هۆی په‌یوه‌ندییه نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیه‌وه بوو. له‌دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، نه‌خۆشكه‌وتنی كاك كۆسره‌ت و دایكم، هه‌موو ئه‌و كێشه بێمانایانه‌ی تر كه روویاندا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه پشتگوێخران. ئێستاش ئێمه توانیومانه شتێك له‌سه‌ر مێزی به‌غدا دابنێینه‌وه و هاوڕێكانیشمان ده‌یانه‌وێت ئێمه زیاتر چالاك بین له به‌غدا، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه یه‌كێتی راسته‌قینه ده‌یكات و من به شتێكی جیاوازی نابینم، چونكه ئه‌مه ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ریشه‌ی خۆی و دووباره بونیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌مووان. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه بڕوامان پێی هه‌یه و من ئه‌نجامی ده‌ده‌م.
من كاتێكی زۆر له به‌غدا به‌سه‌رده‌به‌م و له ئێستاشدا سه‌قاڵی بونیادنانی مه‌كته‌بی سیاسین له له‌غدا و دوو هه‌فته جارێك من لێره ده‌بم دوو بۆ سێ رۆژ. دوێنێ به‌ڵێنم به فایه‌ق زێدان و به‌شێكی تر له هاوڕێكانمدا دا كه له به‌غدا چالاكییه‌كانم زیاتر بكه‌م. ئه‌مه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌م. پێموایه له‌وانه‌یه بتوانین له به‌غداده‌وه یارمه‌تی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین و یه‌كێتیش زۆر شتی هه‌یه كه بیخاته سه‌ر مێزه‌كه. په‌یوه‌ندیی گه‌لێكی باشمان هه‌یه. یارییه‌كه‌ش لێره له به‌غدا جیاوازه، چونكه بۆردی شه‌تره‌نجه‌كه زۆر گه‌وره‌یه لێره.
زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌شه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردستان و هه‌ولێر له به‌غدا بێت.
لیزێ پۆرته‌ر: قسه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی سلێمانی وه‌ك ئیداره‌یه‌كی جیاواز ببینن؟ بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غداوه پاره‌ی بۆبێت نه‌وه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: مه‌رج نییه، ئێمه سه‌یری هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان، رێگاچاره‌كان و ته‌نانه‌ت رێگا یاساییه‌كانیش ده‌كه‌ین. ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌شێكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه و هه‌ندێك كێشه‌ی ئه‌منیش هه‌یه، به‌ڵام چه‌ندین رێگه‌چاره هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه. ئێمه بۆچی به‌یه‌كه‌وه دانیشتووین؟ چونكه تۆ ویستت له‌گه‌ڵ من دابنیشیت و منیش ویستم له‌گه‌ڵ تۆ دابنیشیم. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌تویستایه له‌گه‌ڵ من دابنیشیت، نه‌مانده‌توانی ئه‌و كاره بكه‌ین هه‌رچه‌نده من سووربوومایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵت دابنیشیم! شته‌كه له‌گه‌ڵ پارتی رێك وه‌ك ئه‌وه وایه كه بۆم باسكردیت. ئێمه ئه‌و رۆژه‌ی كه 26 بۆ 27 حزبمان كۆكرده‌وه باسی ئه‌م بابه‌ته‌مان كرد.
لیزێ پۆرته‌ر: له دوكان؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، پارتی نه‌هات، به‌دڵنیاییشه‌وه نایه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه گفتوگۆی تایبه‌ت به یه‌كگرتووی كورده! ئێستاش تێناگه‌م كه بۆچی نه‌هاتن، هه‌رچه‌نده بانگهێشتیش كرابوون، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌مووان وا بیریان ده‌كرده‌وه كه بانگهێشت نه‌كرابوون.
من خۆم چاودێری ناردنی بانگهێشتنامه‌م ده‌كرد بۆیان و دڵنیابوومه‌وه له‌وه‌ی كه بانگهێشتكراون. ئه‌م سیاسه‌تی سه‌ركردنه ژێر خۆڵ هیچ شتێك چاره‌سه‌ر ناكات.
مامۆستای بیركارییه‌كه‌م هه‌میشه پێی ده‌وتین، "گوێره‌وییه‌كانتان هه‌ڵبكێشن" به واتای ئه‌وه‌ی، "گورجوگۆڵبن و باشتربن"، به‌ڵام پێموایه حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به‌وه‌یه. كێشه هه‌روا چاره‌سه‌ر نابێت، به پشتگوێخستنیشیان كێشه‌كان ناڕۆن، به‌ڵكو یه‌كده‌گرن و كاره‌كه قورس ده‌كه‌ن.
لیزێ پۆرته‌ر: ده‌رباره‌ی رێگه‌چاره یاساییه‌كان، ئایا هیچ رێگه‌چاره‌سه‌رییه‌ك یان داوایه‌كی یاسایی هه‌یه له‌دژی پاتری؟
بافڵ تاڵه‌بانی: چه‌ندین رێگه‌چاره هه‌یه. راستگۆبم، نامه‌وێت ئاشكرایان بكه‌من، ده‌ستبردن بۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه چی رووده‌دات. ده‌نگێكی ئه‌رێنی و گه‌شبین ده‌بیستم له پارتییه‌وه، پێشموایه كه پارتی ئێستا هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به هه‌موو حزبه‌كانی كوردستانه‌وه بكات. ئه‌وان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌یان هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ئاسان و ئاساییه كه ئه‌جێندایه‌كی جیاوازیشیان هه‌بێت ئێستا، رێگای جیاواز به‌كاربهێنن بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و خه‌ڵك.
ئه‌شمه‌وێت ئه‌وه‌یان به‌بیربهێنمه‌وه، كه ئێمه هه‌میشه ئاماده‌ین و هه‌میشه ئاماده‌بووین، به‌ڵام تۆپه‌كه ئێستا له ساحه‌ی ئه‌واندایه، هه‌موو شتێكمان وت كه پێویستبوو بیڵێین، هه‌موو شتێكمان كرد كه ده‌بوو بیری لێبكه‌ینه‌وه و ئه‌نجام بده‌ین، وه‌ك چۆن له رابردوودا وامان كردووه. هه‌میشه وازمان له مافی خۆمان هێناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چاكه‌ی گشتی و ئامانجه گه‌وره‌كان.
ئێستاش كه یه‌كێتی زۆر یه‌كگرتووه، پێموایه بۆ پارتی زۆر ئاسانتره كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه پێویسته خۆیان ئه‌و شته‌یان بوێت.
لیزێ پۆرته‌ر: واته تۆ دڵنیانیت كه ئه‌وان ئه‌و شته‌یان بوێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: له‌راستیدا، نه‌خێر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە