کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دراوی 20 هەزار دیناری چاپ دەكات

.

10:27 AM - 03/12/2022

عیراق دراوی 20 هەزار دیناری چاپ دەكات

بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرایكردووە، یەدەگی نەختینەی دراو 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و بەنیازن ساڵی داهاتووش دراوی 20 هەزار دیناری چاپ بكەن.

راوێژكاری بانكی ناوەندی عیراق ئیحسان یاسری لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، بۆ یەكەمجار یەدەگی بانكی ناوەندی 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ بوژانەوەی ئابووری و پاڵپشتییەكی گەورەیە بۆ بەهای دراوی عیراقی.

بە وتەی یاسری، بانكی ناوەندی لە سیاسەتی كلاسیكی كە خۆی دەبینێتەوە لە چاودێری سەقامگیریی و دەركردنی نەختینە گۆڕدراوە بۆ دامەزراوەیەكی گەشەپێدانی گەورە، بەجۆرێك سندوقی گەشەپێدانی دامەزراندووە كە پارەكەی زیاتر لە 18 ترلیۆن دینارە و هاوكاربووە لە پڕكردنەوەی كورتهێنانەكانی حكومەت.

سەبارەت بە چاپكردنی دراوی 20 هەزار دیناریش ئیحسان یاسری رایگەیاندووە، دراوی 20 هەزاری بە دراوێكی ناوەندی دادەنرێت لەنێوان 10 هەزاری و 25 هەزار دیناری و رۆڵی دەبێت لە داڕشتنی پێكهاتەی دراو و پێدەچێت لە كۆتایی ساڵی داهاتوو بكەوێتە بازاڕەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە